زانکۆی راپەڕین پێویستی بەگواستنەوەی ڕاژەی (14) فەرمانبەر هەیە

Expires
True

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هەلی گواستنەوەی ڕاژەی (14) چواردە فەرمانبەر بۆ ئەم پسپۆریانەی خوارەوە لەسەر میلاکی وەزارەتە جیاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ سەر میلاکی زانکۆی راپەڕین ڕادەگەێنێت.

 ئەو فەرمانبەرانەی خوازیارن بەگواستنەوەی ڕاژەکانیان بۆ سەر میلاکی زانکۆی ڕاپەڕین و مەرجەکانیان تێدایە دەتوانن  سی ڤی و لارینەبوونی فەرمانگەکەیان بۆ ئەم ئیمەیڵە بنێرن (jobs@raparinuni.org) یاخود بیهێنن بۆ زانکۆی راپەڕین کەمپەسی ڕانیە، سەرۆکایەتی زانکۆ/ بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندن. دواکات بۆ پێشکەشکردنی داواکاری (29/2/2016) دەبێت.

 

پسپۆڕییەکان:

 

یەکەم: (٤) چوار فەرمانبەر لەپسپۆڕی ڕاگەیاندن بۆ ڕادیۆی دەنگی زانکۆی ڕاپەڕین:

مەرجەکان:

١. هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس بێت یاخود ئەزموونی کاری رۆژنامەوانی لە (4) ساڵ کەمتر نەبێت.

٢. لانیکەم (2) ساڵ خزمەتی لەم بوارەدا هەبێت لەفەرمانگەیەکی حکومەتی هەرێم.

٣. لارینەبوونی فەرمانگەکەی بهێنێت.

٤. دوای گواستنەوەی راژەکەی لانیکەم تا (2) ساڵ داوای مۆڵەتی خوێندن نەکات.

٥. بۆ ماوەی (5) ساڵ داوای گواستنەوەی راژەکەی نەکات بۆ هیچ فەرمانگەیەکی تر.

٦. شارەزایی هەبێت لەمۆنتاژو بەتایبەتیش پڕۆگرامەکانی (Radio Boss، Adobe Audition، Cool Edit Pro).

٧. شارەزایی هەبێت لەنووسینی هەواڵ و راپۆرتی رۆژنامەوانی بۆ رادیۆ.

٨. شارەزایی و توانای بەڕێوەبردن و ئامادەکردن و پێشکەشکردنی بەرنامەی رادیۆیی هەبێت.

٩. توانایەکی باشی دەنگی هەبێت بۆ کاری تۆمارکردن و خوێندنەوەی هەواڵ و پێشکەشکردنی بەرنامەی رادیۆیی.

١٠. بەشدار بوو دەچێتە کێبڕکێ-ەوە لەسەر (ساڵانی خزمەت، کۆنمرەی دوا بڕوانامە، شارەزایی و ئەزموون لەپسپۆڕیەکەی، شارەزایی لەزمانی ئینگلیزی و عەرەبی و شارەزایی لەکۆمپیوتەر، چاوپێکەوتنی لیژنە). کە بۆ هەریەکێکیان پێویستە خوازیار بەڵگەی پێویستی هەبێت.

دووەم: (٦) شەش شۆفێر بۆ سەرۆکایەتی زانکۆ:

 

مەرجەکان:

١. لانیکەم (2) ساڵ خزمەتی لەم پیشەیەدا هەبێت لەفەرمانگەیەکی حکومەتی هەرێم.

٢. لارینەبوونی فەرمانگەکەی بهێنێت.

٣. مۆڵەتی شۆفێری هەبێت لەجۆری (مۆڵەتی گشت).

٤. بۆ ماوەی (5) ساڵ داوای گواستنەوەی راژەکەی نەکات بۆ هیچ فەرمانگەیەکی تر.

٥. شارەزایی هەبێت لەبواری میکانیکی ئۆتۆمبێل.

٦. بەشداربوو دەچێتە کێبڕکێ-ەوە لەسەر (ساڵانی خزمەت،  شارەزایی لەپیشەکەی، چاوپێکەوتنی لیژنە) کە بۆ هەریەکێکیان پێویستە خوازیار بەڵگەی پێویستی هەبێت.

 

سێیەم: (٤) چوار پیشەوەر

 

بوارەکان

أ: (2) فەرمانبەر لەبواری ئاووئاوەڕۆ:

مەرجەکان:

١. لانیکەم (2) ساڵ خزمەتی لەم پیشەیەدا هەبێت لەفەرمانگەیەکی حکومەتی هەرێم.

٢. شارەزایی تەواوی هەبێت لەبواری ئاووئاوەڕۆ و پێشتر کاری کردبێت.

٣. لارینەبوونی فەرمانگەکەی بهێنێت.

٤. بۆ ماوەی (5) ساڵ داوای گواستنەوەی راژەکەی نەکات بۆ هیچ فەرمانگەیەکی تر.

٥. بەشداربوو دەچێتە کێبڕکێ-ەوە لەسەر (ساڵانی خزمەت،  شارەزایی لەپیشەکەی، چاوپێکەوتنی لیژنە) کە بۆ هەریەکێکیان پێویستە خوازیار بەڵگەی پێویستی هەبێت.

 

ب: (1) فەرمانبەر لەبواری نەجاڕی (دارتاشی):

 

مەرجەکان:

١. لانیکەم (2) ساڵ خزمەتی لەم پیشەیەدا هەبێت لەفەرمانگەیەکی حکومەتی هەرێم.

٢. شارەزایی تەواوی هەبێت لەبواری دارتاشی و پێشتر کاری کردبێت.

٣. لارینەبوونی فەرمانگەکەی بهێنێت.

٤. بۆ ماوەی (5) ساڵ داوای گواستنەوەی راژەکەی نەکات بۆ هیچ فەرمانگەیەکی تر.

٥. بەشداربوو دەچێتە کێبڕکێ-ەوە لەسەر (ساڵانی خزمەت،  شارەزایی لەپیشەکەی، چاوپێکەوتنی لیژنە) کە بۆ هەریەکێکیان پێویستە خوازیار بەڵگەی پێویستی هەبێت.

 

ج: (1) فەرمانبەر لەبواری ئاسنگەری:

 

مەرجەکان:

١. لانیکەم (2) ساڵ خزمەتی لەم پیشەیەدا هەبێت لەفەرمانگەیەکی حکومەتی هەرێم.

٢. شارەزایی تەواوی هەبێت لەبواری ئاسنگەری و پێشتر کاری کردبێت.

٣. لارینەبوونی فەرمانگەکەی بهێنێت.

٤. بۆ ماوەی (5) ساڵ داوای گواستنەوەی راژەکەی نەکات بۆ هیچ فەرمانگەیەکی تر.

 

٥. بەشداربوو دەچێتە کێبڕکێ-ەوە لەسەر (ساڵانی خزمەت،  شارەزایی لەپیشەکەی، چاوپێکەوتنی لیژنە) کە بۆ هەریەکێکیان پێویستە خوازیار بەڵگەی پێویستی هەبێت.

Vacant post
١٤ پۆست
Application deadline
2016-02-29
Email address
jobs@mhe-krg.org
City
سلێمانى
State/Province
سەرۆکایەتى زانکۆى ڕاپەڕین
Country
Iraq
Image Vacancy