بەبۆنەى ٨ى مارس رۆژى جیهانى ژنان و ئافرەتان، پیرۆزباى ئاراستەى سەرجەم ژنان و خانمانى هەرێمى کوردستان و جیهان دەکەم. بەو هیوایەى ئەم ڕۆژە ببێتە مایەى قۆناخێکى تر‌ى تێکۆشان لە ھەنگاونانی ژنانی کورد بەرەو ئامانجەکان.
دیاریكردنى ڕێكه‌وتى هه‌شتى مارس وه‌ك ڕۆژى جیهانى خانمان هه‌نگاوێكى دروست و ڕه‌سه‌نه له‌مێژوى گه‌شه‌سه‌ندنى هزرى مرۆڤایه‌تیدا، بە ئاراستەى پێکەوە ژیانى هاوسەنگى نێوان تاکەکانى کۆمەڵگە.
جێگەى دڵخۆشیمانە لە سێکتەرى خوێندنى باڵاى وڵاتەکەمان دەیان و سەدان خانمى لێهاتو و بەتواناى ئەکادیمى خزمەت بە رۆڵەکانى نیشتمانەکەمان دەکەن و بەشێکى گرنگى کۆمیونیتى ئەکادیمى کوردستان پێکدەهێنن و لەناوەندەکانى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگەکاندا وەک مامۆستا‌و ئیدارى و لیندەرى ئەکادیمى سەرقاڵى توێژینەوەو بەڕێوەبردن و ئەنجامدانى کارى زانستین، بۆیە هاوکاریان دەبین لە ڕەخساندنى زەمینەى لەبار بۆ پەرەپێدانى تواناکانیان و ڕەخساندنى زەمینەى لەبار بۆ بەشدارى پێکردنى زیاتریان لە سەرکردایەتى کردنى دامەزراوەکانى خوێندنى باڵا‌و تەواوى کۆمەڵگە.
هەر لەو سۆنگەیەوە په‌ره‌پێدانى سێنتهرهكانى جێنده‌رناسى له زانكۆكانى كوردستان ئەرکى گرنگمان بوەو پێمان وایە سێنتەرهكانى جێنده‌رناسى ده‌توانن به باشى ئه‌ركى سه‌رشانیان ڕاپەڕێنن و، ببنه به‌ردى بناخهى كارێكى مه‌زن له‌داهاتودا، هەروەک ئه‌ركى سه‌ر شانى ئێمه‌شه كه پشتیوانى زیاتریان بکەین و هه‌رچى له‌تواناماندابێت هاوكارییان بین بۆ پەرەپێدانى کارەکانیان و پشتیوانى تەواو لە كادیر و توێژه‌رانى ئه‌م بواره دەکەین.
جارێکى تر ڕۆژى جیهانى ژنان و خانمانى سەلار و سەنگینى وڵاتەکەمان پیرۆزبێت ...
د. ئارام محمد قادر
وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى