وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: بوارى ئەندازیارى یەکێکە لە بوارە گرنگ و ستراتيجى، کە پەیوەندى بە بونیادنانەوەو گەشەپێدانى هەرێمەکەمان هەیە، لەو چوارچێوەیەدا بۆ پەرەپێدانى ئەم بوارە ئەرکى گەورەمان لەسەر شانەو لەڕێگەى خولى ڕاهێنان لەوڵاتى فنلاند و کۆلێجەکانى ئەندازیارى و لێژنەى تایبەتەوە، خوێندنى ئەندازیارى لە زانکۆکان پەرەى زیاترى پێدەدرێت.
ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، ئه‌مڕۆ سێشەمە، ڕێكه‌وتی (7/5/2019) له میانه‌ی كۆبونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ڕاگری كۆلێجه‌كانی ئه‌ندازیاری له زانكۆ حكومیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هات، كه دواى به‌شداریكردن له خولێکى په‌ره‌پێدانی خویندنی ئه‌ندازیاری سەردانى وڵاتى (فنلاند) يان كردبو.
لەسەرەتاى کۆبونەوەکەدا د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی دواى بەخێرهێنانەوەى وەفدى باڵاى وەزارەت و زانکۆکان بۆ وڵاتى فنلاند باسى لە یەکێک لە گرنگترین کارەکانى وەزارەت کرد‌و وتی: له وه‌زاره‌ت به‌شێوازێكی جیا ده‌ستمان به‌جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌یه‌كی گرنگ كرد ئەویش په‌ره‌پێدان و گۆڕانكاری بوو له پڕۆگرامه‌كانی خوێندن له كۆلێج و به‌شه جیاكان لە زانکۆکان‌دا، به‌هه‌مان شێوه له بواری ئه‌ندازیارییش، له ڕێگه‌ی لێژنه‌ی پێداچونه‌وه به پرۆگرامی خوێندن له كۆلێجه‌كانی ئه‌ندازیاری هه‌نگاوی گرنگ چوینه پێش، چونكه درکمان بەوە کردوە دەبێت گۆڕانكاری ته‌واو بكه‌ین به‌تایبه‌ت له شێوازی وانه‌وتنه‌وه‌و پڕۆگرامه‌كان و توانای مامۆستایان، وتیشی بۆ هه‌ر بابه‌تێك ده‌مانه‌وێ ئه‌زمونی نمونه‌ی وڵاتێكی سه‌ركه‌وتو بكه‌ین شارێی كاركردنمان، بۆ پەرەپێدانى پرۆگرامەکانى ئەندازیاریش وڵاتى فنلاند وەک ئەزمونێکى سەرکەوتو دەستنیشان کرا.
لەبارەى گرنگى بوارى ئەندازیارى بۆ هەرێمەکان، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى جەختى کردەوە، خەڵکى کوردستان شایستەى ئەوەن خزمەتى زیاتر بکرێن، باشترین چەکیش بۆ ئەوەى خزمەتى خەڵکى زیاتر پێ بکەین، بریتیە لە چەکى خوێندن و مەعریفەو زانست، بۆ ئەمەش وتى: بوارى ئەندازیارى یەکێکە لە بوارە گرنگ و ستراتيجى بۆ وڵاتەکەمان کە پەیوەندى بە بونیادنانەوەو گەشەپێدانى وڵاتەکەمان هەیە، بۆیە ئەگەر باس لە وڵاتێکى گەشەکردو بکەین دەبێت گرنگى بە سێکتەرى ئەندازیارى بدەین. لەو چوارچێوەیەشدا هەوڵى زۆرمان دا بۆ ئەوەى بتوانین پێداچونەوەو گەشە بە بوارى ئەندازیارى بدەین و ئەم سێکتەرە لەڕێگەى ئێوەو ئەزمونى وڵاتى فتلاند پەرەپێبدەین.
لە کۆتایى وتەکەشیداو سه‌باره‌ت به ئەزمونى وڵاتی فنلاند، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایگه‌یاند: وڵاتی فنلاند له بواری په‌ره‌وه‌رده و خوێندنی باڵا خاوه‌ن ئه‌زمونێكی سه‌ركه‌وتوه، بۆیه لە چەند هەنگاوى جیادا لە بوارى پێداگۆجى و لە هەنگاوى تریشدا بۆ پەرەپێدانى پرۆگرامەکانى خوێندنى ئەندازیارى کارى باشتان کردوە، هیوادارم سەردانەکەتان بوبێتە هه‌نگاوێكی گرنگ بۆ دروستكردنی پردی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ زانكۆكانی ئه‌و وڵاته تا كاره‌كانتان له داهاتودا باشتر به‌ڕێوه‌ببن، بۆ ئه‌وه‌ش دەستخۆشیتان لیدەکەم پشتگیری وه‌زاره‌تەکەمان بۆتان دوپات دەکەینەوە.
لهبەشێکى دیکەى كۆبونه‌وه‌كه‌دا، د.داود ئه‌تروشی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی ئه‌ندازه و پڕۆژه‌كان باسێکى لەبارەى سەردانەکەیان بۆ وڵاتى فنلاند کرد و وتی: وڵاتی فنلاند باوه‌شی بۆ پڕۆژه و ڕیفۆرمه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌مان كردۆته‌وه و، له ئاست ئه‌و به‌رپرسیارێتیه‌ش لێژنه‌كه‌مان له نزیكه‌وه پێشكه‌وتنه‌كانی ئه‌و وڵاتەى له بواری ئه‌ندازیاری و خوێندنی ئه‌ندازیاری بینى. لەو چوارچێوەیەشدا كورته‌یه‌كی له‌باره‌ی كارنامه‌و سه‌ردانی وه‌فدی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، كه له ڕاگری كۆلێجه‌كانی ئه‌ندازیاری پێكهاتبو بۆ وڵاتی فنلاند خسته‌ڕو و وتى بەشێکى سەردانەکەمان بریتى بو لە سود وەرگرتن لە ئەزمون و ژینگەى وڵاتى فنلاند و سەردانى کردنى زانکۆکانى ئەم وڵاتە و ئاشنابون بە چۆنیەتى بەڕێوەچونى پرۆسەى خوێندن لەم وڵاتە.
لەبارەى بەشەکانى تر‌ى سەردانەکەیان وتى: هەوڵماندا پەیوەندى زانستى دروست بکەین لەگەڵ زانکۆ و دامەزراوە پەرووەردەییەکانى وڵاتى فنلاند، بۆ ئەمەش چەندین دیدار‌و چاوپێکەوتنمان لەگەڵ سەرۆک زانکۆ و ژماریەەک لە ڕاگرەکان ئەنجامدا. بەتایبەت لەبوارى دڵنیایى جۆرى دەتوانین سودى زیاتر لە ئەزمونى ئەم وڵاتە وەربگرین، هەروەک وتیشى بەشێکى دیکەى سەردانەکە بریتى بو لە ئەنجامدانى دیدار‌و کۆبونەوە لەگەڵ دامەزراوەکانى فنلاندو نوێنەرى وەزارەت شوێنە فەرمییەکانى ئەم وڵاتە، بۆ ئەمەش لە کۆى دیدارەکاندا جەختمان لەسەر پەرەپێدانى پەیوەندییەکان کردەوە.
لە کۆتایى قسەکانیشدا د. داود ئەتروشى راسپاردەو پێشنیازەکانى لێژنەکەى خستەڕوو بۆ کارکردن لەسەرى وەک نەخشە ڕێگەى پەرەپێدانى خوێندنى ئەندازیارى لە زانکۆکانى کوردستان.