بۆ زیاتر په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان وەزاره‌تی خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێمى کوردستان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران ڕێكه‌وتنامه‌یه‌ك له بواری خوێندنی باڵا ئیمزا ده‌كه‌ن .
د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، ئەمڕۆ چوار شەممە ڕێکەوتى (12/12/2018) پێشوازی لە مورتەزا عەبادى سەرکونسوڵى کۆمارى ئیسلامى ئێران لە هەولێر و وەفدێکى هاوڕێى هات.
لە دیدارێکدا، كه د. جوان جه‌لال شه‌ریف به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی نێردراوان و په‌یوه‌ندییه ڕۆشنبیرییه‌كان ئاماده‌یبو، د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دواى بەخێرهێنانى وەفدى میوان: به‌گرنگیه‌وه باسی له به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و، كۆماری ئیسلامی ئێران له بواری خوێندنی باڵا كرد و، وتیشی له هه‌وڵه‌كانیشمان بۆ په‌ره‌پیدانی په‌یوه‌ندییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بین.
هه‌ر له‌و دیدارەدا، مورتەزا عەبادى سەرکونسوڵى کۆمارى ئیسلامى ئێران لە هەولێر، دوای ئه‌وه‌ی سوپاسی ئه‌و پێشوازییه‌ی كرد، خۆشحاڵی خۆشی پیشاندا، كه په‌یوه‌ندیه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌وپێشچونی باشی به‌خۆیه‌وه دیوه.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا، گفتوگۆ له‌باره‌ی چۆنیه‌تی به‌رده‌وامیدان و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان كرا، بۆ ئه‌وه‌ش بڕیاردرا وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕێككه‌وتنامه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ زانكۆكانی ئێران ئیمزا بكات. هه‌روه‌ك له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌دا، گفتوگۆ له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی پێشانگه‌ی تایبه‌تی ناساندنی تواناكانی زانكۆكانی كۆماری ئیسلامی ئێران له هه‌رێمی كوردستان كرا، كه وا بڕیاره له ڕۆژانی داهاتودا بكرێته‌وه.