د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایگه‌یاند: بەدەستهێنانى ئەو ئەنجامە و دەرچون لە تاقیکردنەوەی توانستی زانستی بۆ به‌ده‌ستهێنانی سكۆله‌رشیپ له بواری پزیشكی له چیك بۆ سیستمى پەروەردە و خوێندنى باڵا له هەرێمى کوردستان جێگه‌ى شانازیە.
ئەو ڕاگەیاندنەى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئەمرۆ چوارشه‌ممه ڕێكه‌وتی (8/8/2018) له میانه‌ی كۆبونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ خوێندكاره سه‌ركه‌وتوه‌كانی سكۆلهرشیپی چیك هات.
له‌و دیداره‌دا، کە بە ئامادەبونى د.ئامانج سه‌عید ڕاوێژكاری وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌ڕێوه‌چو، له‌سه‌ره‌تادا د.یوسف گۆران لە چۆنیه‌تى تاقیکردنەوەکە و شێوازى پرسیار و چۆنیەتى بەڕێوەچونى پڕۆسەکەى پرسی، بۆ ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی خوێندكاران ڕونكردنهوهی ته‌واویان پێشكه‌ش به وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی كرد، د.یوسف گۆران لەپاڵ دەربڕینى خۆشحاڵى خۆى به به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و ئەنجامە، وتى: ئەو ئەنجامە بۆ ئێمه وەک وەزارەت و بەلاى زانکۆى (پالازکى) چیک زۆرە، چونکە لە وڵاتانى دیکە کە خاوەنى خوێندکارى زۆر زیاترن، كه‌چی ژمارەى دەرچوانیان له‌و تاقیكردنه‌وه‌یه زۆر کەمترە، بۆ ئەوەش وتى: ئێوە دەبێت شانازى بە مامۆستا و پرۆگرام و خۆتان بکەن، کە توانیوتانە ئەو ئەنجامە بەدەست بهێنن.
لەبارەى خوێندن لە وڵاتى چیک بەتایبەت خوێندنى پزیشکى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕاگەیاند: چیک وڵاتێکى پێشکەوتوە بۆ خوێندنى پزیشکى، زانکۆکانیان بەرزرترین ئاستى زانستى خوێندن پەیڕەو دەکه‌ن و، تاقیگەى زانستى و تەواوى پێداویستیەکانى خوێندنى تێدا فەراهه‌م کراوە، وتیشی ئەوەش هۆکارێکى گرنگە بۆ گەشەپێدان بەخۆتان و داهاتوى ژیانى خۆتان و كۆمه‌ڵگه‌كه‌تان، ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند: ئێمە دەمانەوێت ئێوە وابیر بکەنەوە کە داهاتویەکى زۆر گرنگ لەبەردەستانە و، ئەو هەلە بقۆزنەوە و هەموتان بڕیارى خوێندن لەوڵاتە بدەن.
ڕۆژى یەکشەممە رێکەوتى (5/8/2018) بەچاودێرى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى تاقیکردنەوەى توانستى زانستى بۆ کاندیدانى سکۆلەرشیپى چیک لە زانكۆی ته‌كنیكی ئۆستراڤا/ كه‌مپسی هه‌ولێر بەڕێوەچو، تیایدا ( 74) کاندید کە پێشووتر ناوەکانیان لە قۆناخی یەکەمی پێشبڕکێدا له پڕۆسه‌یه‌كی ورد و زانسیدا له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رزترین كۆنمره‌ی قۆناخی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی (شۆرت لیست کرابون) و مافی به‌شداریكردنیان هه‌بو، به‌ڵام ته‌نها (47) كاندید له‌و ژماره‌یه‌ك چونە پرۆسه‌ی پێشبڕكێ و، به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌كه‌یان كرد، له ئه‌نجامی ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه‌دا (8) كاندید توانیان له تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی ده‌ربچن و، ئه‌و سكۆله‌رشیپه‌ی چیك به‌ده‌ست بهێنن، به‌و ئه‌نجامه و به‌راورد به وڵاتانی دیكه خوێندكارانی كوردستان توانیان زۆترین كورسی خوێندن مسۆگه‌ر بكه‌ن.