لە دوەمین ئاهەنگى دەرچوانى زانکۆى گەرمیان کە بەئامادەبونى د.فاروق عەبدوڵڵا سەرۆکى زانکۆى گەرمیان و، مامۆستایان و خوێندکاران و کەس وکارى دەرچوان بەڕێوەچو، بڕوانامەى بەکالۆریۆس بەخشرایە (892) دەرچو.
مەراسیمەکە کە له هۆڵى بۆنه‌كانى شارى كه‌لار بەڕێوەچو، بەهاتنەناوەوەى خوێندکاران و مامۆستایان و ساتێک ڕاوەستان بەبێ دەنگى بۆ گیانى پاکى شەهیدان دەستى پێ‌کرد، پاشان چەند وتەیەک پێشکەشکرا.
لە بەشێکى دیکەى ئاهەنگەکەدا، دواى سوێنخواردنى قانونى، لەسەر داواکارى ڕاگرى کۆلێژەکان لەلایەن سەرۆکى زانکۆى گەرمیانەوە بڕوانامەى بەکالۆریۆس بەخشرایە (892) دەرچو لە (٢١) بیست و یه‌ك به‌ش له كۆلێژه‌كانى (په‌روه‌رده، په‌روه‌رده‌ى بنه‌ڕه‌ت، زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كان).
له یه‌كه‌مین خولى ده‌رچوانى زانكۆکەش بۆ ساڵى (2014-2015) زیاتر له (700) دەرچو بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسیان پێ به‌خشرا.