ڕیزبەندى نیشتیمانى زانکۆکانى کوردستان ڕاگەیندرا

nur

لەو مەراسیمەدا کە ئەمڕۆ سێ شەممە، ڕێکەوتى (١٨/١٠/٢٠١٦) لە هۆڵى سەعد عەبدوڵلا لە شارى هەولێر بەدروشمى (ڕیزبەندى نیشتیمانى....شاڕێى کرانەوەو متمانەو دڵنیایى) بۆ ساڵى دوەم ڕیزبەندى نیشتیمانى زانکۆکانى کوردستان ڕاگەیندرا.

مەراسیمەکە، کە بەچاودێرى و ئامادەبونى قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان و، ژمارەیەک لە وەزیرەکان و پاڕلەمانتاران و، بڕیکارى وەزیرى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى ئێراقى و، ڕاوێژکاران و بەڕێوەبەرە گشتیەکانى دیوانى وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى هەرێمى کوردستان و نوێنەرى وڵاتان و سەرۆکى زانکۆکان و یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆکان و ڕاگرى کۆلێژەکان بەڕێوەچو، چەند وتارێک پێشکەش کرا.

nur0

لەو مەراسیمەدا کە بەساتێک ڕێزگرتن بۆ گیانى پاکى شەهیدان دەستى پێکرد، قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە وتارێکدا بەگرنگیەوە لە پڕۆسەى ڕیزبەندى نیشتیمانى زانکۆکانى کوردستانى ڕوانى و لەو بارەیەوە وتى: ئێمە ئەمڕۆ لەم بارودۆخە هەستیارەدا کە هاوکاتە لەگەڵ پڕۆسەى ئازادکردنەوەى موسڵ، لەبەر ئازایەتى و قارەمانى هێزى پێشمەرگەى کوردستان، کە ئیمە دەتوانین بەئازادى و سەربەرزى ئەرکەکانمان ڕابپەڕێنین و بۆ ئەرکێکى نیشتیمانى کۆببینەوە، وتیشیى خۆبەشبەختانە ئەوە دو ساڵە وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى بەپۆلێنکردن و ڕیزبەندکردنى زانکۆکان کەشێکى تەندروست و زانستى خولقاندوە، قوباد تاڵەبانى ئەوەشى ڕاگەیاند: جیگەى دڵخۆشیە کە ئەم پڕۆسەیە تەنها نمرە پێدان و ڕیزبەندیکردنى زانکۆکان نیە، بەڵکو بەرئەنجامى کواڵیتى و ئاستى زانستى زانکۆکانیشە، هەربۆیە ئەو زانکۆیانەى کە بەهەر هۆیەک پلەى نزیمانە هێناوە ئەم ڕیزبەندیە دەیانخاتە بەردەم بەرپرسیارێتى و کارى بەردەوام.

nur1

جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان هەر لە وتارەکەیدا باسى لە گرنگى هەڵسەنگاندن کرد و لەوبارەیەوە وتى: لە دنیادا نەک هەر زانکۆ، بەڵکو هەمو دامەزراوە جیاکان هەڵسەنگاندنى زانستى بۆ کارەکانیان دەکەن و، هیچ دامەزراوەیەک بەبێ هەڵسەنگاندن کارەکانیان ڕاى ناکات، چونکە هەڵسەنگاندن بنەمایەکى زانستی گرنگە، بۆیە هیوادارام تەنها ئەم پڕۆسەیە لە کەرتى خوێندنى باڵا ئەنجام نەدرێت، بەڵکو لەسەر ئاستى پەروەردەش جێبەجێ بکرێ و، لەسەر ئاستى هەمو قوتابخانەکان جێبەجێى بکرێ، لەهەمان کاتدا بەسەر سەرجەم کەرتەکانى دیکە جێبەجێ بکرێ، چونکە زانینى ئەو دەرئەنجامانە مافى خەڵکە بۆ ئەوەى ئاستى ئەو دامەزراوەیە بزانێت کە ڕوى تێ دەکات.

لە بەشێکى دیکەى وتارەکەیدا قوباد تاڵەبانى وتى: بۆ ئێمە گرنگە زانکۆکان تەنها وەک دامەزراوەیەکى ئەکادیمى پۆلێن نەکەین، بەڵکو گرنگە بزانین خوێندکاران چى لەو زانستە دەکەن کە فێرى دەبن، هیواشى خواست لە ئایندەدا بەرنامەى ڕاهێنانى تواناکان کە لەلایەن ئەنجومەنى وەزیرانەوە بەهاریکارى زانکۆکان و کەرتى تایبەت جێبەجێ دەکرێت، ببێتە یەکێک لە هەڵسەنگاندنى زانکۆکان.

nur3

جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە وتارەکەیدا بەگرنگیەوە لە چاکسازییەکانى وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى ڕوانى و لەوبارەیەوە وتى: چاکسازى لە وەزارەتى خوێندنى باڵا یەکێک بوە لە بەرنامە ستراتیژییەکانى کابینەى هەشتەمى حکومەتى هەرێمى کوردستان، بۆیە دەستخۆشى لە وەزیرى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى ستافى ئەنجومەنى وەزارەت و زانکۆکان بەگشتى دەکەم.

قوباد تاڵەبانى جەختى لەسەر گرنگیدان بە بەستنەوەى پڕۆگرامەکانى خوێندن بەبازارى کردەوەو ڕایگەیاند: هەنگاوى یەکەم لەم پڕۆسەیەدا گونجانى پڕۆگرامەکانى خوێندنە بەبازارى کار، وتیشى سەردەمانێک هەر خوێندکارێک نمرەى بەرز بوایە ئارەزوى خوێندنى پزیشکی دەکرد، بەڵام لە ئێستادا بەقەدەر بوارى پزیشکى پێویستمان بەپسپۆڕى ئابورى هەیە، بەهەمان شێوە بۆ کەرتى کشتوکاڵ و بەشەکانى شوێنەوار پێویستمان بەکەسانى شارەزاو پسپۆڕ هەیە، ئەوە جگە لە بوارەکانى دیکە کە گرنگن بۆ ئەمڕۆى کوردستان وەک نەوت و گاز، هەربۆیە ئەرکى وەزارەتە ئەو پەیوەندییە لە نێوان بازارو پڕۆگرامەکانى خوێندن بەهێز بکات.

nur4

جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان وتیشى دەبێ هەمو لایەک هاوکار بن تا زانکۆکان وەک ناوەندێکى ئەکادیمى و دور لە دەستێوەردانى حزبى کارەکانى خۆیان ڕابپەڕێنن.

سەبارەت بەگرنگى وەرگرتنى ڕاستەوخۆى خوێندکارانیش قوباد تاڵەبانى وتى: ساڵى  پار باسمان لە گرنگى نەهێشتنى ناوەندى وەرگرتن کرد، بۆیە خۆشحاڵم ئەمساڵ زانکۆکان بەڕێژەى (٢٥%) خوێندکارانیان بەشێوەیەکى ڕاستەوخۆ و بەڕەچاوکردنى ئارەزوى خۆیندکاران وەربگرن، بۆیە جێى خۆیەتى دەسخۆشى لە وەزارەتى خوێندنى باڵا بکەم، لەهەمان کاتدا دەستخۆشى لە وەزارەت دەکەم کە لە ڕێگەى دامەزراوە نێودەوڵەتیەکانەوە زانیارییەکانى بوارى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە کوردستان بەئەلکترۆنى کردوە، هەربۆیە دەمەوێ ئەوەش ڕابگەێنم لە پێناو باشتر ڕاپەڕاندنى کارەکانمان وەک حکومەتى هەرێم تاڕادەیەک پشتمان بەتەکنەلۆژیا بەستوە، ڕونیشیکردەوە کە پەیڕەوکردنى سیستمى بایۆمەترى تەنها بۆ نەهیشتنى دو موچە خورى و موچە خۆى بندیوار نیە، بەڵکو لە ڕێگەى ئەو پڕۆسەیەوە دەتوانین میلاکى حکومەت و پڕۆسەى پێدانى موچە چاک بکەین و بیکەین بەئەلکترۆنى تا لە ماوەى چەند ڕۆژێکى کەمدا بتوانین موچە دابەش بکەین، کە لە ئێستا زیاتر لە (٢٧) ڕۆژى دەوێ، هەربۆیە داواکارم لە موچەخۆران بەگڕوتینەوە بەشدارى لەو پڕۆسەیەدا بکەن.

nur5

لە کۆتایى وتارەکەشیدا قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان داواى لە زانکۆکان کرد خودى خوێندکار بکەنە سێنتەرى کارەکانیان، وتیشى دڵنیام خوێندکارى زۆر بەتوانامان هەیە و، هیوادارم زانکۆکان لەسەر لوتکەى سەرکەوتن ڕانەوەستن، بەڵکو بەردەوام بن بۆ بەدەستهێنانى ئاستى زانستى زیاتر.

لە بەشێکى دیکەى مەراسیمەکەدا د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى وتارێکى پێشکەش کرد، لەسەرەتای وتارەکەیدا د.یوسف گۆران خۆشحاڵى خۆى دەربڕى کە لەم مەراسیمەدا پێکەوە ئامادەى بۆنەیەکى زانستی گەورەى کوردستان دەبن، هیواشى خواست هەموان هاندەرى ڕەوتى پێشخستنى زانستى بن لە کوردستان.

nur6

د.یوسف گۆران باسى لە بنەماکانى ڕاگەیاندنى ڕیزبەندى نیشتمانى زانکۆکان کردو لەو بارەیەوە وتى: ساڵى پار بۆ یەکەمین جار کە ئەم بۆنەیەمان ڕاگەیاند بۆ ئەوە زانکۆکان گەشەى زیاترى بەخۆیان بدەن، بۆیە خۆشحاڵم ئەمساڵ ئەو هیوایەمان بەدى هێنا، سەبارەت بە ئامانجەکانى ڕیزبەندیش وتى: ڕیزبەندى نیشتمانى زانکۆکان لەسەر ئەم ئامانجانە دانراوە، کە ئەوانیش بریتین لە:

  1. دەستنشانکردن پێوەرو ستاندارتى زانستى
  2. هەڵسەنگاندنى کێبرکیى نێوان زانکۆکان
  3. شەفافیەت

ڕونیشیکردەوە کە بۆ گەیشتن بەو ئامانجانە ڕیزبەندیەکەیان لەسەر بنەماى (٧) پێوەرى سەرەکى و (٤٧) پێوەرى لاوەکى داڕێژت، تا بەشێوەیەکى وردتر ئامانجەکان لە پرۆسەکەدا دەستینشان بکەین، ئەوانەش چەندین بوارى جیا دەگرێتەوە.

nur7

د.یوسف گۆران ئەوەشى ڕاگەیاند: ڕیزبەندى نیشتیمانى زانکۆکان دەبێتە هۆکارى ڕاستەقینە بۆ دیاریکردنى نەخشەى ڕیگەى ڕیفۆرم و خوێندنى باڵا لە کوردستان، بۆیە ئەگەر بمانەوێ بەو زانیارییانە هەڵسەنگان بکەین دەتوانین ستراتیژیەکى سەرکەوتو دیارى بکەین، هەر لە چوارچێوەى وتەکەیدا وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: ئەمساڵ بۆ ڕیزبەندى نیشتیمانى زانکۆکان سودمان لە (گوگڵ ئەپس) وەرگرت کە پارساڵ نەمانبو، بەو هۆیەوە هەر زانکۆکیەک ماڵپەڕێکى بۆ دانرا تا خۆیان داتاو زانیارییەکانیان داخڵ بکەن، دواى داخڵکردنى داتاکان ئێستا دەتوانین بلێین بۆتە یەکێک لە داتا گرنگە ئەلکترۆنیەکانى زانکۆکانى کوردستان کە پێشتر ئەو داتایانەبەردەست نەبون، بۆیە بەهۆى ئەو سیستمەوە دەتوانین هەموو مامۆستایانى زانکۆکان و سى ڤیەکانیان کۆبکەینەوە، ئەوەشى ڕاگەیاند: کە سیستمەکە زامنى شەفافیەت و یەکسانیە لە نیوان زانکۆکان، چونکە زانکۆکان نەک هەر داتاو زانیارییەکانى خۆیان دەتوانن ببینن، بەڵکو داتاو زانیارییەکانى زانکۆکانى دیکەش دەتوانن ببینن و هەڵسەنگاندنى بۆ بکەن، هەربۆیە سودمان لە ڕەخنەو هەڵسەنگاندنى زانکۆکان لەبارەى زانکۆکانى دیکە وەرگرتوە و کاریشمان لەسەر کردوە، ئەوەیە وادەکات کە بلێین بنەماى شەفافیەت لەم پرۆسیەدا لە (١٠٠%) جێبەجێ کراوە.

nu

د.یوسف گۆران ئەوەشى ڕاگەیاند: کە ڕیزبەندى نیشتیمانى زانکۆکان کاریگەرى زۆرى کردوە سەر بزاڤى توێژینەوە و ژمارەى بڵاوکراوەکان، بۆ نمونە لە ساڵى (١٩٧٤) لە کوردستان تا (٢٠١٢) کۆى بڵاوکراوەکان (٤٣٣) بوە، بەڵام تەنها لە (٢٠١٥) بۆتە (٧٣) بڵاوکراوە، بەڵام لەوتەى ڕیزبەندیمان ڕاگەیاندوە ژمارەکە بەرز بۆتەوە بۆ (١٧٣)، بەوەش لە (٣٥%) بەرهەمەکان زیاددى کردوە، کاریگەرى ئەو زیادبونەشى گەڕاندەوە بۆ ڕاگەیاندنى ڕیزبەندى نیشتیمانى زانکۆکان، وەزیرى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى ئاشکراشیکرد کە ئەو سیستمى ئەمساڵ جێبەجێیان کرد زۆر وردتر و توندر بو بەراورد بەساڵى ڕابردو، چونکە لە ئەمساڵدا چەندین توێژینەوەیان لابردوە. وتیشى کۆنفرانسە نێودەوڵەتیەکانیش سەربارى دۆخى دارایى گۆڕانکاریان بەسەردا هاتوە بۆ نمونە (١٨٨) بۆتە (٤٥٨) کۆنفرانس و وۆرک شۆپ ...

لە بەشێکى دیکەى وتارەکەیدا ئاماژەى بەڕیزبەندى نیشتمیانى زانکۆکان و کاریگەرى لەسەر سێکتەرەکان لەسەر زانکۆ حکومیەکان کردو نمونەى بەچند زانکۆیەکیش هێنایەوە.

 لە کۆتایى وتارەکەشیدا ئەوەى ڕاگەیاند: جیاواز لە ساڵى ڕابردو کە ڕاگەیاندنى ڕیزبەندى زانکۆکان لەناو گروپەکان لەسەر بنەماى ئەلفابێت بو، بەڵام ئەمساڵ لەسەر بنەماى ڕیزبەندیە، لە کۆتایشدا ئەنجامى ڕیزبەندى زانکۆکانى ڕاگەیاند کە بەم شێوەیەى خوارەوە بو:

nur8

زانکۆ حکومیەکان

گروپى یەکەم (A):

د.یوسف گۆران ڕایگەیاند: ئەمساڵیش وەک ساڵى پار هیچ زانکۆیەک نەیتوانى بگاتە گروپى (A) ، بۆیە هیچ زانکۆیەکى لەم گروپەدا نیە.

گروپى دوەم (B) :

زانکۆکانى (سۆران، کۆیە، سلێمانى، هەولێرى پزیشکى، دهۆک، سەڵاحەددین)

nur10

گروپى سێیەم (C):

زانکۆکانى (زاخۆ، چەرمۆ، هەڵەبجە، ڕاپەڕین، پۆلیتەکنیکى سلێمانى)

Image removed.

گروپى چوارەم (D):

زانکۆکانى (گەرمیان، پۆلیتەکینکى دهۆک، پۆلیتەکنیکى هەولێر)

زانکۆ تایبەتەکان

گروپى یەکەم (A):

بەهەمان شێوەى زانکۆ حکومیەکان، وەک وەزیرى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: ئەمساڵیش وەک ساڵى پار هیچ زانکۆیەک نەیتوانى بگاتە گروپى (A) ، بۆیە هیچ زانکۆیەکى لەم گروپەدا نیە.

nur12

گروپى دوەم (B):

زانکۆکانى (گەشەپێدانى مرۆى لە سلێمانى، ئەمریکى-ئێراق/ سلێمانى، لبنانى فەرەنسى لە هەولێر، ئیشق لە هەولێر)

nur13

گروپى سێیەم (C) :

زانکۆکانى (جیهانى- هەولێر، جیهانى –سلێمانى، کۆمار بۆ تەکنەلۆژیاو زانست)

nur14

گروپى چوارەم (D) :

زانکۆکانى نەورۆز لە دهۆک، زانکۆى ئەربیل، جیهان- دهۆک، بەیان لە هەولێر، ئەمریکا کوردستان- دهۆک، حەیات لە هەولێر)

وەزیرى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: بەبەراورد بەساڵى ڕابردو گۆڕانکارى لە گروپەکان ڕویداوە و، هەندێک زانکۆ هاتونە پێش و هەندێک زانکۆ دواکەوتون، بۆ ئەوەش وتى: لێرەدا جێى خۆیەتى سوپاسى ستافى ڕیزبەندى نیشتیمانى زانکۆکان بکەین، چونکە ئەگەر ماندوبونى ئەوانە نەبونایە نەماندەتوانى ئەم ڕۆژە بەدى بهێنین، لەهەمان کاتدا پێرۆزباى لەو توێژەرانەش کرد کە توێژینەوەى زۆر و باشیان ئەنجامداوە، وتیشى لەم ڕێگەیەوە دەتوانین کێشەو دەسکەوتەکانى کۆمەڵگەى بگەینین بەدنیاى دەرەوە.

nur15

لە کۆتایى مەراسیمەکەشدا لەلایەن ئەندامانى بەڕێوەبردنى ڕیزبەندى نیشتیمانى زانکۆکانى کوردستان پانێڵێک دەربارى چۆنێیەتى ئامادەکردن و بەڕیوەچونى ڕیزبەندیەکە بەڕێوەبراو تێیدا بەوردى ئاماژەیان بەجیاوازییەکان و وردەکارى پڕۆسەکە کرد.