بەمەبەستى بەستنەوەى زانکۆکانى هەرێم بە بازاڕى کاری كوردستان، حکومەتى هەرێمى کوردستان لەڕێگەى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پڕۆژەى ڕاهێنانى تواناکان بەکردنەوەى سەنتەرى بەکارخستن لەسەرجەم زانکۆکانى هەرێمى کوردستان جێبەجێ دەکات.
ئامانج لە کردنەوەى ئەو سەنتەرانەش ڕاهێنانى خوێندکاران و دەرچوانى زانکۆکانى کوردستانە بۆ چۆنیەتى پێشکەشکردن و دۆزینەوەى هەلى کار و، بەستنەوەى ناوەڕۆکى پڕۆگرامەکانى خوێندن لە زانکۆکان بە پێداویستیەکانى بازارى کارى هەرێمى کوردستان.
لەو چوارچێوەیەدا و، بۆ تاوتوێكردنی ئهو پڕۆژه گرنگه، ئەمڕۆ چوارشهممه ڕێکەوتى(١٦/٩/٢٠١٥) بەسەرپەرشتى قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان و، د. یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بە ئامادەبوونى سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون و، وتەبێژی حکومەتی هەرێم و، سەرۆک سهرجهم زانکۆکان و، ڕاوێژکار و بەڕێوەبەرە گشتییەکانی دیوانی وهزارهت کۆبونهوهیهك له دیوانی وهزارهتی خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی بهڕێوهچو.
لە سەرەتای کۆبونەوەکەدا وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى سوپاسى جێگرى سەرۆکى حکومەتى کرد بۆ سەرپەرشتیکردنى کۆبونەوەى ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و، تاوتوێکردنى پڕۆژەیەکى گرنگ لەپێناو ئایندە و پێشخستنى هەرێمى کوردستان، کە پەیوەندى بەگەشەپێدانى کار و دەستبەکاربونى سەنتەرەکانى بەکارخستن لە تەواوى زانکۆکانى هەرێمى کوردستانهوه ههیه. بۆ ئەوەش د. یوسف گۆران وتى: یەکێک لە کارە سەرەکیەکان ئەمساڵی وهزارهتهكهمان کارکردن بوە بۆ کردنەوە و چونێیهتی دەستبەکاربونى سەنتەرەکانى بەکارخستن لەزانکۆکان و، جێبەجێکردنى ئەو ئەرکانەى لەپێناویدا دامەزراوە.
له بهشێكی دیكهی كۆبونهوهكهدا، قوباد تاڵەبانی دەستخۆشی لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان کرد بۆ پاڵپشتیکردنیان لە برەودان و، بە گەڕخستنی سەنتەرەکانی بەکارخستن و هەلی کار لە ڕێگهی پڕۆگرامی ڕاهێنانی توناکانەوە، کە دەبێتە پردێکی پەیوەندی لە نێوان زانکۆکان و بازاڕی کار و ڕەخساندنی هەلی کاری زیاتر لە کەرتی تایبەتدا، وتیشى ئەو قەیرانانەی هەرێمی کوردستان پێیدا گوزەر دەکات دەرفەتێکە بۆ ئەوەی بە کۆی سیستمی حوکمڕانی لە کوردستان و، بە تایبەت کەرتی خوێندنی باڵا و بازاڕی کاردا بچینەوە.
سەبارەت بە کردنەوەى سەنتەرەکانى بەکارخستن لە زانکۆکان، جێگری سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان ڕایگەیاند: بڕیارى کارکردنمان بەئاڕاستەى کردنەوەى ئەم سەنتەرانە لە پێداویستییەکانى بازاڕ و، بونى هەماهەنگى لەنێوان زانکۆکان و کەرتى تایبەتهوه سەرچاوەى گرتوە، بەو پێیەى ئامانجى سەنتەرى بەکارخستن لە زانکۆکان بریتى دەبێت لە بەستنەوەى زانکۆ بە بازاڕ و ئەو پێداویستیانەى بۆ دۆزینەوەى هەلى کار و، ڕێکخستنى توانا مرۆییەکان پێویستى کۆمەڵگەن، بۆ ئەوەش قوباد تاڵهبانی ڕاگهیاند: ئەنجومەنى وەزیران هاوکارى سەرەکى سەرخستنى کارى ئەو سەنتەرانە دەبێت و، دەرفەتى زیاتریش دەرەخسێنین بۆ ڕاهێنان و تۆکمەکردنى پلانەکان، ههروهك داواشى لەوەزارەت و زانکۆکان کرد وەک چۆن پشتگیرى زۆرى پڕۆژەکە بونە، لەداهاتوشدا بهههمان شێوه زانكۆكان بایەخى زیاتر بەو بابەتە بدهن و، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى-ش بکاتە بەرنامە و سیاسەتى سەرەکى کارهكانی.
لەبەشێکى ترى قسەکانیدا جێگرى سەرۆکى حکومەت باسى لە گرنگى پڕۆژەى ڕیزبەندى نیشتیمانى بۆ زانکۆکانى کوردستان کرد و، وتی: ئەم پڕۆژەیە لەلایەن وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى-وە جێبەجێدەکرێت و، بههۆیهوه گیانى کێبڕکێ لەنێوان زانکۆکان دروست دەکات، بۆ ئەوەى هەریەک لەزانکۆکان پەرەى زیاتر بە تواناکانیان و پێشخستنى ئاستى مەعریفى و ئەکادیمى خۆیان بدەن.
پڕۆگرامی ڕاهێنانی تواناکان و ڕەخساندنی هەلی کار ، لە ماوەی ڕابردودا لەلایەن نوسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی کاری تێدا کراوە، بۆ ڕاهێنان و ڕەخساندنی دهرفهتی کار بۆ خوێندکارانی کوردستان و، ئامادەکردنیان بۆ کارکردن لە کەرتی تایبەت .