ڕێنماییەکان ڕیزبەندى نیشتیمانى زانکۆکان
- سەرجەم زانکۆ حکومییەکان و تایبەتەکانى هەرێمی کوردستان لە ژێرچەتری ڕیزبەندی نیشتیمانی زانکۆکان دەبن.
- لەمانکی کانوونی یەکەمی هەمو ساڵێک لیستی ڕیزبەندی زانکۆکان ڕادەگەیەنێنرێت.
- ساڵنامەی ڕیزبەندی نیشتیمانی دەست لە یەکی مانگی ئەیلول دەست پێ دەکات تاکو سی ویەکی ئابی ساڵی دواتر.
- سیستمى ڕیزبەندی نیشتیمانی بریتیە لە هەڵسەنگاندنی ئەو داتا و زانیارییانەی کە لە زانکۆکانەوە ڕەوانەی وەزارەت دەکرێت پێشی سی ویەکی مانگی ئاب لەهەمو ساڵێکدا.
- زانکۆ بەرپرسە لەتەواوی و درووستی ئەو داتایانە کە ڕەوانەی وەزارەت دەکرێن.