ڕونکردنەوەیەک لە وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیەوە

xwendne-bala.jpg

 وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایدەگەنێت کە سیاسەت و بەرنامەو ستراتیژى وەزارەتەکەمان لەلایەن وتەبێژى وەزارەت و ڕاگەیاندراوە ڕەسمیەکانى وەزارەت گوزارشتى لێ دەکرێت.

لەو بارەیەوە عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: هەر کەسێک بەناوى وتەبێژەوە لێدوان و بۆچونى جیا لەبارەى وەزارەتەوە بدات گوزارشت لە ڕاى خۆى دەکات و دورو نزیک پەیوەندى بە وەزارەتەکەمانەوە نیە، چونکە وەزارەت یەک وتەبێژى هەیە، هەربۆیە لە ڕێگەى وتەبێژ و ڕاگەیاندن و بڵاوکراوەکانى وەزارەتەوە سیاسەت و بەرنامەو ستراتیژى وەزارەتەکەمان بەڕەسمى بڵاو دەکرێتەوە.