ڕۆژی پێنج شەممە، ڕێكهوتی (١٧/١٢/٢٠١٥), كه هاوكاته لهگهڵ ڕۆژی ئاڵا، بەئامادەبونى ڕاوێژکارو بەڕێوەبەرانى گشتى وبەڕێوەبەرو کارمەندانى وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى, مەراسیمێک ساز کرا .
سەرەتاى مەراسیمەکە بەدەقیقەیەک وەستان بۆ گیانى پاکى شەهیدانى ڕێگهى ڕزگارى و ئازادى کوردستان دەستیپێکرد. پاشان د. (کەریم عەبدول) ڕاوێژکارى وەزیری خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى, بەناوى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینهوهی زانستییهوە وتارێکى پێشکەشکرد: له وتارهكهیدا كورتهیهكی لهبارهی ئاڵاوه پێشكهش كرد و وتی: بۆ یەکەم جار لەمێژودا لەڕێكهوتی (١٧/١٢/١٩٤٥), لەشارى مەهاباد ئاڵاى پیرۆزى کوردستان هەڵکرا، بۆیه لەو ڕۆژە بەدواوە هەڵکردنى ئاڵاى پیرۆزى کوردستان لەپارچەکانى ترى کوردستان بوە نەریتێکى نەتەوەیى و، لەژێر سایەى ئەو ئاڵایەشدا ئاگرى شۆرش و بەرخودانى گەلى کورد دژ بەدوژمنانى میللەتەکەمان پەرەى سەندو بلێسەى گیانفیداى و خۆبەختکردنی لەپێناو خاک و نیشتمان گەشەى کرد, لەدرێژەى وتەکەیدا (د.کریم عهبدول ) ئاماژەى بەوەدا کە گەلى کورد لەپێناو بەشکۆهێشتنەوەى ئاڵاکەى و سەربەخۆی یەکجارەکى, بەهەزاران گەنج و لاوى بەخشیوەو ڕوبارێک خوێنى ڕەشتوە, ههروهك بەردەوامیش لەو پێناوەدا تا ئەمڕۆشى لەگەڵدابێت, هێزى دلێرى پێشمەرگەى کوردستان قوربانى ئەدەن و , خاک و نیشتیمانمان لەهەورى ڕەشى تاریک پەرستى و دەستى ڕەشى دوژمنان بەتایبەتی داعشى نەفەرت لێکراو ئەپارێزێن و قوربانى ئەدەن, هەر بۆیە پێوسیتە لەسەر هەموو تاکێکى کورد بەتایبەت دایکان و باوکان و لەناوەندەکانى خوێندن ڕۆلەکانیان بە هەستکردن بەرامبەر بەگەورەیى و پیرۆزى ئاڵاو خۆشەویستیان بۆ خاک و نیشتیمان گۆش و پەروەردە بکەن.
پەرلەمانى کوردستان لە ڕێكهوتی (١٧/ ١٢/٢٠٠٩) لەکۆبوونەوەیهکدا ئەو ڕۆژەى بەڕۆژى ئاڵاى کوردستان دیاریکرد، لەو رۆژە بەدواوە هەموو ساڵێک لە سەرجەم شارو شارۆچکەکان و دهزگاو دامهزراوه جیاكان مەراسیم و سمینارو چالاکى جۆراو جۆری بۆ ڕێک ئەخرێت.
ئاڵاى کوردستان لە سێ ڕەنگى سەرەکى سور لەسەرەوەو سپى لە ناوەڕاست و سەوز لەبەشى خوارەوەو خۆرێکى ڕەنگ زەرد کە بیست و یەک تیشک هەڵداوە لەچەقى ناوەڕاستى ئاڵاکە پێکهاتوە, ماوەى (٧٠) ساڵیشە وەک سمبوڵێکى نەتەوەیى لەسەر سەرجەم دهزگاو دامهزراوه جیاكان هەڵ ئەکرێت .