سەبارەت بە هەواڵێکى وێب سایتی (لڤین پرێس) کەئەمڕۆ دوو شه‌ممه، ڕێكه‌وتی (27/10/2015) به‌ناونیشانی "پارێزگای دهۆك به نایاسایی دوو زانكۆی كردووه‌ته‌وه" بڵاوکراوەتەوە، كڕۆكی هه‌واڵه‌كه باس له كردنه‌وه‌ی دوو لقى زانکۆکانى (موسڵ و ئەنبار)ه لەپارێزگاى دهۆک، بۆیه له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی بەپێویستى دەزانین ئەم ڕونکردنەوەیە بۆ ڕای گشتی بخەینەڕو:
تا ئێستا لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بەهیچ شێوەیەک ئاگادارى کردنەوەى لقى ئەو دوو زانکۆیە لەپارێزگاى دهۆک نین، چونکە مۆڵەتمان بە کردنەوەى هیچ زانکۆ و لقی زانكۆیه‌ك نەداوە، لەگەڵ ئەوەشدا بەدواداچونى تەواو دەکەین لەبارەى کردنەوەى ئەم دوو زانکۆیە لە پارێزگاى دهۆک.
بۆیه ئەگەر دەرکەوت ئەو هەواڵە ڕاستەو لقى ئەم دوو زانکۆیە له‌و شوێنانه كراوه‌ته‌وه كه له هه‌واڵه‌كه‌دا ئاماژه‌یان بۆ كراوه، وه‌ك وه‌زاره‌ته‌كه‌مان ڕێوشوێنى یاساییان به‌رامبه‌ر دەگرینە بەرو، له هه‌مان كاتدا به‌ڕه‌سمی داوا ئاڕاسته‌ی وەزارەتى ناوخۆ و پارێزگاى دهۆک دەکەین، كه ڕێوشوێنى تایبەت دژ به کردنەوەى لقی ئەو دوو زانکۆیە بگرنە بەر.
لەرابردوودا چەندین جار داوا له وه‌زاره‌ته‌كه‌مان كراوه تا زانکۆكانى (موسڵ و ئەنبار) له سنوری پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان بکرێنەوە، بەڵام لەلایەن وەزارەتەکەمانەوە سه‌رجه‌م ئەو داواکاریانە ڕەتکراوەتەوە، چونکە داواکارییەکى زۆرى خوێندکارانى ئاوارەى شەنگال و ناوچە كوردستانيه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئيداره‌ی هه‌رێمی كوردستان و، مەسیحیەکان و ئیزیدیەکانمان لەسەرە، له‌هه‌مان كاتدا فشارێكی زۆری خوێندكارانی خۆشمان له‌سه‌ره، بۆيه له پێناو ئەوەى فشاری زياتر له‌سه‌ر زانكۆكانمان دروست نه‌بێت و، بتوانین خزمەتى زیاتر پێشكه‌ش به‌خەڵکى رەسه‌نى کوردستان بکەین، داواكاری ئه‌وانمان كردۆته ئەولەویه‌تى کارەکانمان.
عەباس ئەکرەم
وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى