به‌ئامانجی ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تی زیاتر بۆ ده‌رچوانی قۆناغی (12) ئاماده‌یی، كه تا ئێستا نه‌یانتوانیوه فۆرمه‌كانیان له ڕێگه‌ی (زانكۆ لاین)ه‌وه پێشكه‌ش بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنیان له زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان،
ناوه‌ندی وه‌رگرتنی خوێندكاران و قوتابیان له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی بڕیاریدا به‌درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی پێشكه‌شكردنی فۆرم له ڕێگه‌ی (زانكۆ لاین)ه‌وه تا كۆتایی ڕۆژی دووشه‌ممه، ڕێكه‌وتی (14/10/2013) سه‌عات 12ی شه‌و...بۆیه وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی داواكاره له‌و ده‌رچوانه‌ی قۆناغی ئاماده‌ی كه تا ئێستا فۆرمی داواكاریان پێشكه‌ش نه‌كردوه، په‌له بكه‌ن داواكانیان له ڕێگه‌ی (زانكۆ لاین)ه‌وه پێشكه‌ش بكه‌ن.

سەر 2016