پێکهاتەى فەرمانگەى نێردراوان و پەیوەندییە ڕۆشنبیرییەکان
یەکەم/ بەڕێوەبەرایەتى پەیوەندییە ڕۆشنبیرییەکان:
بەمەبەستی دانەبڕان و هاوشان ڕۆیشتن لەگەڵ ژینگەی ئەکادیمی ئاست بەرز لەلایەک و، مسۆگەرکردن و بەرزکردنەوەی ئاستی بەدەستهێنانی زانیاری و خودی (معرفە) و پەرەپێدانی بەرنامەکانی خوێندن و توێژینەوەی هاوبەش و مۆبیلیتی لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی سیاسەت و دیدگای گشتی وەزارەت ئەم بەڕێوەبەرایەتیە دامەزرا، ئەم بەڕێوەبەرایەتیە سەر بەفەرمانگەى گشتى نێردراوان و پەیوەندییە ڕۆشنبیرییەکانە و، کارەکانى بریتیە لە دروستکردنى پەیوەندى لەگەڵ دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە وڵاتانى جیهان، بۆیە ئەرەکەکانى ئەم بەڕێوەبەرایەتیە بریتیتە لە دۆزینەوەی هاوبەشی کارا لەودیو سنوری هەرێمی کوردستان بۆ فراوانکردنی بازنەی چالاکیە ئەکادیمییەکانی لە دەرەوە. هەروەک کار دەکات بۆ پەرەپێدان بەپەیوەندییەکان بۆ وەرگرتنی قوتابی و خوێندکارانی بیانی لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و، رەوانەکردنی قوتابی و خوێندکارەکانی هەرێمی کوردستان بۆ زانکۆکانی دەرەوە، ئەوەش لە ڕێگەی رێکەوتننامەی و یاداشتی لێکتێگەیشتن لە گەڵ دامەزراوە نێودەلەتیەکان و زانکۆ ئاست بەرزەکانى جیهان، لەهەمان کاتدا کار بۆ پەرەپێدانى توانای قوتابی و خوێندکارەکان دەکات، بەشێوەیەک لەگەڵ خواستی پێداویستیەکانی بازاری کار بگونجێ، ئەوەش لە ڕێگەی هاوئاهەنگی لەگەڵ هاوبەشی بیانی بۆ بەرزکردنوەی توانا و خواستی ناوبراو. جگە لەوەش بەڕێوەبەرى پەیوەندییە ڕۆشنبیرییەکان کار بۆ دەستەبەرکردنی خولی ڕاهێنانی پێویست دەکات بۆ ستافی کارگێڕی و ئەکادیمی و توێژەرانی ناوەندەکانی خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ئەوانەشدا کار بۆ داڕشتنی بەرنامەی ئاڵوگۆری قوتابی و خوێندکار لە نێوانی بەشی زانستی زانکۆکانی هەرێمی کورستان و زانکۆکانی دەرەوە دەکات.
سەربارى پتەوکردنی پەیوەندییەکانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەگەڵ دامەزراوە ئەکادیمییە هاوبەشەکان، ئەوەش لە ڕێگەى بەشداریکردن لە سەرجەم کۆڕ و کۆبونەوە و سیمینار و کۆنفرانسە نێودەوڵەتی و ناوخۆییەکان بەپێى توانا و، سود وەرگرتن لە توانای کەسایەتیە ئەکادیمییە کوردستانیەکان لە دەرەوە، هەر بۆ هەمان مەبەست سود لە نوێنەرایەتیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان-یش وەردەگرێ، کاریش لەگەڵ کونسڵگەرى و نوسینگە فەرمییەکانی وڵاتانی بیانى لە هەرێمی کوردستان دەکات دەکات، هەماهەنگی و هاوکاری لەگەڵ سەرجەم ڕێکخراوە نێودەوڵەتی و حکومی و ناحکومیە پەیوەندیدارەکان لە ناوەوەو دەرەوەی هەرێمی کوردستان دەکات، سود-یش لەو قوتابی و خوێندکارانە وەردەگرێ کە لە زانکۆکانى دەرەوە خوێندنیان تەواو کردوە، لە کۆتایشدا پەیوەندی ڕاستەوخۆ بە دامەزراوە ئەکادیمیەکان دەکات بۆ دروستکردنی پەیوەندی و گەڵاڵەکردنی پڕۆژەی هاوبەش ئەگەر بە پەسند بزانرێت.
لە ئێستاشدا ئەرکەکانى ئەم بەڕێوەبەرایەتیە بریتیە لە سەرپەرشتیکردنی قوتابی و خوێندکارەکانی بەرنامەی تواناسازی و، ئەوانەى لە چوارچێوەى زەمالەو ڕێککەوتننامە فەرمیەکان لە زانکۆکانى دەرەوە دەخوێنن، هەروەک یاداشت و ڕێککەوتننامەکان ئامادە دەکات، لەهەمان کاتدا ئەرشیفیان دەکات و، بە دواداچون بۆ جێبەجێکردنیشیان دەکات، لەهەمان کاتدا ئامادەکاری بۆ پێشوازی لە شاندە بیانیەکان دەکات، لەگەڵ بەرێکردنی شاندی وەزارەتەکەمان بۆ بەشداریکردن لە چالاکیە ئەکادیمیەکان لە دەرەوە، کۆنفرانس و ۆرکشۆپ و سیمینار و کۆبونەوە فەرمیەکان ئامادەو ڕێک دەخات و، بەشدارى لە بۆنە کەلتوری و ئەکادیمیەکان دەکات و سەرپەرشتی و بەدواداچون بۆ ناوەندەکانی بەکارخستن لە زانکۆ حکومیەکانی هەرێمی کوردستان دەکات و، مامەڵەی ڕاستی و دروستی بڕوانامە، کە لە لایەن دەزگاو دامەزراوەکانی حکومی و ناحکومی هەرێمی کوردستان ڕەوانەى وەزارەتەکەمان دەکرێت، کارى دڵنیابون لە ڕاستی دەرچونی لە زانکۆکانی خوارو و ناوەڕاستی ئێراق دەکات، لەهەمان کاتدا مامەڵەی گواستنەوەی قوتابی و خوێندکارەکان بە هەماهەنگى لەگەڵ فەرمانگەی خوێندن و پلاندانان و بە دواداچون دەکات و، بە دواداچون-یش بۆ مامەڵەی متمانە بەخشین بە زانکۆ حکومیە تازەکراوەکان و سەرجەم زانکۆ ئەهلیەکانی هەرێمی کوردستان لە بەغداد دەکات، لەگەڵ ئەوانەش نوسراوی پشتگیری بۆ قوتابی و خوێندکار و داهێنانی تازە لەلایەن مامۆستا و توێژەران و هتد دەکات.
بەڕێوەبەرى پەیوەندییە ڕۆشنبیرییەکان: مەقسود سەعدی محمد
دەتوانن لە ڕێگەى ئەم ئیمەیڵانەوە سەرجەم سکاڵا و پرسیار و کێشەو بابەتێکى پەیوەندار ڕەوانەى بەڕێوەبەرایەتى پەیوەندییە ڕۆشنبیرییەکان بکەیت: maqsood.mohammed@mhe-krg.org
- کارەکانى دەرەوە: dpr.int@mhe-krg.org
- کارەکانى ناوەڕاست و خواروى ئێراق: dpr.nat@mhe-krg.org
تەلەفون:
- بەڕێوەبەر: 009647504603315
- کارەکانى دەرەوەى وڵات: 009640662562363
- کارەکانى ناوەڕاست و خواروى ئێراق: 009640662562694
دوەم/ بەڕێوەبەرایەتى نێردراوان:
بەڕێوەبەرایەتى نێردراوان یەکێکە لە بەڕێوەبەراتیەکانى فەرمانگەى گشتى نێردراوان و پەیوەندییە ڕۆشنبیرییەکان، کارەکانى پەیوەستە بە بە زەمالەى خوێندن، کە لەلایەن دامەزراوە بیانیەکانەوە پێشکەش بە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و هەرێمى کوردستان دەکرێت، بۆیە لەم بەڕێوەبەرایەتیەوە بەپێیى مەرجى پێویست و بنەماى پێشبڕکێ پاڵێۆراو بۆ زەمالەکان دەستنیشان دەکرێ، جگە لەوەش لە بەڕێوەبەرایەتى نێردراوان مۆڵەتى خوێندن بەو خوێندکارانەش دەدرێ، کە لەسەر ئەستۆى دارایى خۆدى خۆیان لە زانکۆکانى دەرەوەى وڵات دەخوێنن، لەهەمان کاتدا فایلى تایبەت بەو خوێندکارانە دروست دەکات، کە لەسەربودجەى تایبەتى خۆیان بەهەمان شێوە دەرۆنە دەرەوە بۆ تەواوکردنى قۆناغەکانى خوێندن.
بەشێوەیەکى وردتر ئەرکەکانى بەڕێوەبەرایەتى نێردراوان بریتیە لە ناردنی خوێندكاران بۆ دەرەوەی وڵات بەڕێگەى جیا و، لەلایەن لێژنەیەكی تایبەتەوە کارەکانیان ڕاى دەکرێ، ئەو لێژنەیەش لەلایەن جەنابى وەزیرى خوێندنى باڵا دەسەڵاتی پێدراوە، جگە لەوەش لە چوارچێوەى پلانى زانکۆکان خویندکار ڕەوانەى دەرەوە دەکات، هاوکات لە چوارچێوەى ئەو زەمالانەى پێشکەش دەکرێن خوێندکار ڕەوانەى دەرەوە دەکات، هەروەک کاروبارى پێدانی مۆڵەت بە خوێندكارانەی كە لە ڕێگەی بعثاتی بەغداد (بعثات المبادرة التعلیمیة) دەخوێنن لێرە کاروبارەکانیان بۆ ڕاى دەکرێ، هاوشێوەى ئەوانیش مۆڵەتى (Sabbatical Leave) بەمامۆستیانى زانکۆ و، مۆڵەتى (Post Doctorate) بەهەمان شێوە بەمامۆستایانى زانکۆ دەدا، ئەرکێکى دیکەى بەڕێوەبەرایەتى نێردراوان شاندكردنی مامۆستایانی زانكۆ و گشت فەرمانبەرانی میلاكی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستیە بۆ دەرەوەی ووڵات. هاوکات دۆسیەی كەسی بۆ ئەو كەسانەش دەکاتەوە، كە لە هیچ دەزگاو دامەزراوەیەکى حكومی فەرمانبەری نین، كارئاسانی بۆ وەرگرتنی ڤیزا بۆ ئەو خوێندكارانەش دەکات، كە لە ڕێگەی وەزارەتەوە ڕەوانەى دەرەوە دەکرێن بۆ تەواوکردنى خوێندن، لەگەڵ کارئاسانیکردن بۆ ئەو مامۆستایانە كە شانددەكرێن، لەو چوارچێوەیەشدا ئاسانكاری كارگێڕی و دارایی پێویست بەنوسراو بۆ گشت ئەم بابەتانە دەکات، لەگەڵ ئەنجامدانی درێژكردنەوەی مۆڵەتى خوێندن بۆ ئەو خوێندکارانەى، كە کە لە دەرەوە دەخوێنن. بەڕێوەبەرایەتى نێردراوان لە دو هۆبە پێک دێ، کە بریتین لە:
- هۆبەى زەمالات: لەم هۆبەیەدا کارەکانى تایبەت بەخوێندن لە دەرەوەى وڵات جێبەجێ دەکرێت.
- هۆبەى شاندکردن: لەم هۆبەشەدا کارى شاندکردنى مامۆستایان و فەرمانبەران بۆ دەرەوەى وڵات بۆ بەشداریکردن لە خول و کۆنفرانس و وۆرکشۆپى نێودەوڵەتى ڕای دەکرێ.
تێبینى
بۆ ئەوانەى لەسەر خەرجى تایبەتى خۆیان دەخوێنن و، دەخوازن لە بەڕێوەبەرایەتى نێردراوان دۆسیان بۆ بکرێتەوە، تکایە کلێک لەسەر ئەم دو بەستەرى خوارەوە بکە بۆ زانینى پێداوییستیەکان و دابەزاندن و پڕکردنەوەى فۆرمى پێویست:
- بۆ زانینى پێداویستیەکان بۆ کردنەوەى فایلى بۆ ئەوانەى لەسەر خەرجى تایبەتى خۆیان دەخوێنن کلیک لێرە بکە
- بۆ دابەزاندن و پڕکردنەوەى فۆرمى کردنەوەى فایلى خەرجى تایبەت کلێک لێرە بکە.
- ئەوانەى دەخوازن لە بوارى پزیشکى و ئەندازیارى بخوێنن پێویستە بەر لە کردنەوەى فایل ئاگادارى ئەم فەرمانە وەزارییە بن.
بەڕێوەبەرى نێردراوان : ئاڵا فاروق سەعید
دەتوانن لە ڕێگەى ئەم ئیمەیل-ەوە سەرجەم سکاڵا و پرسیار و کێشەو بابەتێکى پەیوەندار و ڕوداویکى نەخوازراو ڕەوانەى بەڕێوەبەرایەتى نێردراوان بکەیت: (alaa.saeed@mhe-krg.org )
ژمارە تەلەفۆن:
سێیەم/ بەڕێوەبەرایەتى تواناسازى:
بەڕێوەبەرایەتى تواناسازى لە چوارچێوەى جێبەجێکردنى (بەرنامەی گەشەپێکردن و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکانی کوردستان) کرایەوە بۆ سەرپەرشتیکردن و ڕایکردنى ئەو خوێندکارانەى لە بەر ڕۆشنایى ئەو بەرنامەى ڕەوانەى زانکۆکانى دەرەوە دەکرێن بۆ بەدەستهێنانى بڕونامەى باڵا (ماستەر و دکتۆرا)، ئەم بەڕێوەبەرایەتیە سەر بە فەرمانگەى گشتى نیردراوان و پەیوەندییە ڕۆشنبیرییەکان.
ئەرەکانیشى بریتیە لە ناردنه دهرهوهی ئهو خوێندکارانەى كه له چوارچێوەى بهرنامهی تواناسازی وهرگیراون، هەروەک خوێندکاران لە گشت رێنمایی و بڕیارەکانى پەیوەست بە بەرنامەى تواناسازى ئاگادار دەکات. گشت ئاسانكاریەک بەتایبەت لهڕوی پێدانی (سهپۆرت لێتهر) و ههڵسهنگاندنی فۆرمی ههڵسهنگاندن و، پڕكردنهوهی فۆرمی زانیاری پێشکەش بهو خوێندکارانە دەکات، كه بۆ یهكهمجار سهفهر دهكهن. هەر لەم بەڕێوەبەرایەتیە گشت دۆكۆمێنتهكانی خوێندکار له ڕوی ئهكادیمی و كارگێڕی و یاساییهوه وردبینى بۆ دەکرێ، فهرمانی وهزاری (قرار ضم) بهمهبهستی پێدانی مۆلهتی خوێندن و سهفهركردن-یش بۆ خوێندکار دەردەکات و، فایلێك بهناوی خوێندکار دەکاتەوە بهمهبهستی بهئهرشیف كردنی گشت دۆكۆمێنتهكانى. لەگەڵ ئەوانەشدا بهپێی شایستهبونی لهكاتی دیاریكراوی خۆیدا شایستەى دارایی بۆ خوێندکاران ئامادەو خەرج دەکات، بهجۆرێك لهگهڵ ئهو وڵاتهی كه تیایدا دهخوێنێت بگونجێ وهك له رێنماییهكاندا هاتوە. هاوکات بەڕێوەبەرایەتى تواناسازى خوێندکارانى تواناسازی له گشت گۆڕانكارییهكان و، هەر كهموكوڕیهك كه ههبێت له ماوهی خوێندنیدا ئاگادارى دەکاتەوە. دواتریش لهكاتی گهڕانهوهی خوێندکار و تەواوکردنى خوێندنەکەى بەسەرکەوتوى پڕۆسهی پاكتاوی دارایی بۆ ئهنجام دهدرێت و، دواتریش بەپێیى ڕێنماییەکان فهرمانی دهستبهكاربونهوهی بۆ ئهنجام دهدرێت.
لە ساڵانى ڕابردودا و لە چوارچێوەى بەرنامەى تواناسازى لەسەر ئاستى وەزارەتى خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی بەسێ خول (٢٩٦٦) کەس کاندید کران و، لەسەر ئاستى وەزارەتى پلاندانانیش بە دوو خول (١٤٦٩) کەس کاندید کران بۆ درێژەدان بەخویندن لە زانکۆ پیشکەوتوەکانى دنیا، لە ئێستاشدا ژمارەیەکى زۆر لەو خوێندکارانە خوێندنیان بەسەرکەوتوى تەواو کردوەو لە دامەزراوە جیاکانى هەرێمى کوردستان خزمەت دەکەن و، بەشێکیشیان لە پرۆسەى خویندن بەردەوامن.
بەڕێوەبەرایەتى تواناسازى لە چەند هۆبەیەک پێک دێ، ئەوانیش بریتین لەمانەى خوارەوە:
- هۆبهی بهدواداچون: ئەم هۆبەی كاری سهرهكی بریتیە لە بهدواداچون بۆ گشت كارهكانی خوێندکارانى تواناسازی جا چ لهناوهوهی ههرێم لەگەڵ خودى کاندید یان بریکارەکەى یاخود له دهرهوهی وڵات لهگهڵ كاندید بێ بۆ ڕاپهراندنی كارهكانیان، بۆیە كارى بهدواداچون بۆ كێشهو گرفتهكانی خوێندکارانى تواناسازی دەکات، ئهوەش لهڕێگهی ئهو پهیوهندیهی كە لهنێوان وهزارهت و زانكۆكانی دهرهوه هەیە كه خوێندکارەکان لێی دهخوێنن .
- هۆبهی ئهرشیف و دۆسیهكان: لهم هۆبهیه ههمو ئهو دۆكۆمێنتانهی كه تایبهتن به خوێندکارانى تواناسازی بهشێوهیهكی دیاریكراو و ڕێكوپێك ئهرشیف دهكرێت، ئەوەش بهپێی بنهماكانی ئهرشیفكردنی دۆسیهكان كه دۆزینهوه و ئیشكردن لهسهر فایلهكان ئاسان بێت.
- هۆبهی داتا و ئامار: گرینگترین هۆبه هۆبه هۆبەى داتاو ئاماره، چونکە تیایدا گشت زانیارییهكانی خوێندکار تۆمار دهكرێت، هەر لهسهرهتای ڕۆیشتنی تا كۆتایی خوێندنی خوێندکار و پاكتاوی دارایی، ئهو زانیاریانهش گشت دهرهاوێشته ئامارییهكان لهخۆ دهگرێت.
- هۆبهی وردبینی و مافه داراییهكان: لەم هۆبەشدا پرۆسهی وردبینیكردن لهگشت ئهو مافه داراییانه دەکرێ کە بۆ خوێندکار بهپێی پسوله و ئۆفهر و دۆكۆمێنتی ڕهسمی ئەو زانکۆیەى لێیى دەخوێنێ بۆى خهرج دهكرێت، بێگومان ئەوەش بهپێی چهند ڕێنماییهكی بەرنامەى تواناسازی بۆ خهرجكردنی مافه داراییهكان و، دواتریش دوای تهواوكردنی خوێندن پڕۆسهی پاكتاوی دارایی بۆ ئهنجام دهدرێت بۆ داخستنی فایلی خوێندکار و دهستبهكاربونهوهی له فهرمانگهكهی خۆی.
فۆرمەکانى شایستەى دارایى خوێندکارانى تواناسازى
بهڕێوهبهرى تواناسازى:
دەتوانن لە ڕێگەى ئەم ئیمەیل-ەوە سەرجەم سکاڵا و پرسیار و کێشەو بابەتێکى پەیوەندار و ڕوداویکى نەخوازراو ڕەوانەى بەڕێوەبەرایەتى تواناسازى بکەیت: ()
تەلەفون: بهرێوهبهر: 0662554697
فهرمانبهران: 0662562362
چوارەم/ بەڕێوەبەرایەتى یەکسانکردنى بڕوانامەکان:
بەرێوەبەرایەتى یەكسانكردنی بڕوانامەكان سەر بە فەرمانگەی نێردراوان و پەیوەندییە ڕۆشنبیریەكانە, کارەکانى ئەم بەرێوەبەرایەتیە بریتیە لە یەكسانكردن و ڕاستاندنی هەمو ئەو بڕوانامانەیە كە لە دەرەوەی هەرێمی كوردستان و ئێراق بە دەستهاتون , ئەو كارەش لەلایەن لێژنەی یەكسانكردنی بڕوانامەكان کە بەفەرمانێكی ووزاری پێك دەهێندرێت هەفتانە بەشێوازێكی نهێنی کۆدەبنەوەو كارەكانیان بەڕێوەدەبەن.
بەڕێوەبەرایەتی یەكسانكردنی بڕوانامەكان لە سێ هۆبە پێکهاتوە، ئەوانیش بریتین لە:
- هۆبەی مرۆڤایەتی و زانستی
- هۆبەی پزیشكی و ئەندازیاری
- هۆبەی ئەرشیف
بەڕێوەبەرى یەكسانكردنی بڕوانامەكان : ئاری عادل حەمید
ئیمەیل: ari_manage@yahoo.com
eq.office@mhi-krg.org
تەلەفۆن: 0662562397