به‌هاریكاری زانكۆی سۆران زانكۆی لیسته‌ر-ی به‌ریتانی كه‌مپێك له زانكۆی سۆران ده‌كاته‌وه
د.یوسف گۆران ڕایگه‌یاند: كردنه‌وه‌ی كه‌مپێكی زانكۆی (لیسته‌ر) كه یه‌كێكه له زانكۆ پێشكه‌وتوه‌كانی جیهان له شاڕۆچكه‌ی سۆران ده‌سكه‌وتێكی گرنگی زانستییه بۆ سۆران و هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی وه‌زیری خویندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له میانه‌ی وته‌یه‌كیدا هات كه به‌بۆنه‌ی ئیمزاكردنی ڕێكه‌وتنی نێوان زانكۆی لیسته‌رو زانكۆی سۆران بۆ كردنه‌وه‌ی كه‌مپێكی زانكۆی لیسته‌ر له زانكۆی سۆران پێشكه‌شی كرد.
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه، ڕێكه‌وتی (28/4/2015) د. یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی سه‌ردانی زانكۆی سۆرانی كرد و له‌سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سۆران له‌لایه‌ن د.موسڵح مسته‌فا سه‌رۆكی زانكۆكه‌و یاریده‌ده‌رو ژماره‌یه‌ك له ڕاگرو مامۆستایانی زانكۆكه‌وه به‌گه‌رمی پێشوازی لێكرا.
له دیدارێكدا كه به‌ئاماده‌بونی (فه‌رحان جه‌وهه‌ر) ئه‌ندامی پاڕله‌مانی كوردستان و، (د.ئامانج سه‌عید) ڕاوێژكاری وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بۆ كاروباری زانستی و، (د. پۆڵ بۆیڵ) سه‌رۆكی زانكۆی لیسته‌ری به‌ریتانی به‌ڕێوه‌چو، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی خۆشحاڵی خۆی به‌سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ زانكۆی سۆران ده‌ربڕی و، به‌ناوی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پشتگیری حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بۆ واژۆكردنی ڕێكه‌وتنه‌كه دوپات كرده‌وه، هیواشی خواست ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی كه زانكۆی سۆران و زانكۆی لیسته‌ر هه‌یانه، له دوای ئیمزاكردنی ئه‌و ڕێكه‌وتنه بچێته ئاستێكی فراوانتر‌و، سه‌ره‌تاییه‌كی باشیش بێت بۆ زیاتر قوڵكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه زانستی و ئه‌كادیمیه‌كان له پێناو خزمه‌تكردن به‌ناوچه‌كه‌و بواری خوێندنی باڵا له كوردستان.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا سه‌رۆكی زانكۆی لیسته‌ر سوپاسی سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی كرد بۆ دوپاتكردنه‌وه‌ی پشتگیرییه‌كانیان و ئه‌و كارئاسانیانه‌ی له پێناو سه‌رخستنی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كانیان له كوردستان پێشكه‌شیان ده‌كرد، وتیشی له كوردستان ده‌رفه‌تی باش هه‌یه بۆ كاری هاوبه‌ش، خۆشحاڵی خۆشی پیشاندا بۆ كاركردنیان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و زانكۆی سۆرن، هه‌روه‌ك سه‌رسامی خۆشی پیشاندا كه حكومه‌ت و وه‌زاره‌ت و زانكۆی سۆران پێكه‌وه هاتونه‌ته پێشه‌وه بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كانیان له سۆران.
دوا به‌دوای ئه‌و دیداره، هاوڕێ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی زانكۆی لیسته‌رو زانكۆی سۆران و وه‌فده هاوڕێیه‌كه‌ی، د.یوسف گۆران كه‌مپی (به‌نی پشتیان)ی به‌سه‌ركرده‌وه و، له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی زانكۆی سۆران و سه‌رپه‌رشتیارو ئه‌ندازیارانی پڕۆژه‌كه گفتوگۆی كرد.
وێسته‌گه‌یه‌كی دیكه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی كه‌مپی (دێلیزیان)ی زانكۆی سۆران بو، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌سه‌ركرده‌وه، دواتریش له‌گه‌ڵ خوێندكاران/ قوتابیانی زانكۆكه كۆبوه‌وه و، گۆێی له كێشه‌و گرفت و داخوازییه‌كانی خوێندكاران/ قوتابیانی زانكۆكه كرد و، به‌ڵێنیپێدان له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و گرفت و داخوازییه‌كانی خوێندكاران دوباره سه‌ردانی سۆران بكاته‌وه بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی كۆبونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نی زانكۆی سۆران، داواشی له خوێندكاران كرد نوێنه‌ری خۆیان بۆ ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه ده‌ستنیشان بكه‌ن كه تایبه‌ت ده‌بێت به داوا و كێشه‌و كه‌موڕییه‌كانیان.
له به‌شێكی دیكه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا، د.یوسف گۆران به‌نوێنه‌رانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شداریكرد له مه‌راسیمی واژۆكردنی ڕێكه‌وتنی نێوان زانكۆی لیسته‌رو زانكۆی سۆران بۆ كردنه‌وه‌ی كه‌مپێكی زانكۆی لیسته‌ر له زانكۆی سۆران، بۆ ئه‌وه‌ش چه‌ند وتارێك پێشكه‌ش كران.
له وتارێكیدا وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌ناوی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان-ه‌وه خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی بۆ واژۆكردنی ئه‌و ڕێكه‌وتنامه زانستیه و وتی: به‌هۆی ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌وه زانكۆیه‌كی گرنگ كه نه‌ك هه‌ر له‌سه‌ر ئاستی ئه‌وروپا، به‌ڵكو له‌سه‌ر ئاستی جیهان پێگه‌یه‌كی دیاری هه‌یه‌و یه‌كێكه له زانكۆ پێشكه‌وتوه‌كانی جیهان ئه‌مڕۆ له كوردستان زانكۆیه‌ك ده‌كاته‌وه، كردنه‌وه‌ی زانكۆی لیسته‌ر له شاڕۆچكه‌ی سۆران ده‌سكه‌وتێكی گرنگی زانستییه بۆ سۆران و هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند: كه له ئێستادا له كوردستان (30) زانكۆ هه‌یه، ئه‌و ژماره‌یه‌ش داخوازی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان دابین ده‌كات، بۆیه له كابینه‌ی هه‌شته‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زیاتر بایه‌خ به‌كواڵیتی و جۆرایه‌تی زانكۆكان ده‌ده‌ین.
هه‌ر له وته‌كه‌یدا د.یوسف گۆران به‌گرنگیه‌وه ئاماژه‌ی به پێگه‌و ڕۆڵی زانكۆی لیسته‌ر كرد، كه یه‌كێكه له‌و زانكۆیانه‌ی خاوه‌ن پێگه‌و ڕانكێكی به‌رزو له پێشه له نێو زانكۆكانی به‌ریتانی و زانكۆكانی جیهان. وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كه‌ی ته‌رخان كرد بۆ ڕۆڵی سۆران و خه‌ڵكه‌كه‌ی له مێژودا، بۆ ئه‌وه‌ش وتی: سۆران له مێژودا خاوه‌ن شارستانیه‌كی گه‌وره بوه وه‌ك شارستانی (مه‌ساسی)، جگه له‌وه‌ش له مێژوی بزاڤی ڕزگاریخوازی گه‌له‌كه‌ماندا سۆران قوربانیه‌كی زۆریداوه‌و ڕۆڵی گه‌وره‌یان له شۆرشی كوردا هه‌بوه، جگه له‌وه‌ش له ڕوی جوگرافیه‌وه سۆران ناوچه‌ی به‌یه‌كگه‌یشتنی هه‌ردو دیالێكتیكی سۆرانی وبادینیه، بۆیه وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ سۆران و خه‌ڵكه‌كه‌ی له ڕێگه‌ی زانكۆوه ده‌توانین خزمه‌تیان بكه‌ین و، وه‌ك چۆن له ڕابردودا مه‌لبه‌ندی شارستانیه‌ت بوه، به‌هه‌مان شێوه له ڕێگه‌ی جێبه‌جیكردنی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌وه ده‌مانه‌وێ هه‌مان ڕۆڵی جاران بگێڕی بۆ خزمه‌تكردن به‌مرۆڤایه‌تی.
سه‌رۆكی زانكۆی لیسته‌ر-یش له وته‌كیدا ڕاگه‌یاند: زانكۆكه‌مان جۆرها كه‌لتوری تێدا كۆبوته‌وه، خۆشحاڵیشم كه له سۆران كه‌لتوری پێكه‌وه ژیانی كه‌لتوره جیاكان هه‌یه، وتیشی زانكۆكه‌مان خاوه‌ن مێژوییه‌كی دیار‌و به‌رچاوه له‌بواری توێژینه‌وه‌ی زانستی، هه‌ر ئه‌وه‌ش بۆته هۆكاری ئه‌وه‌ی كه (ڕانكینگ)ی زانكۆكه‌مان له‌سه‌ر ئاستی زانكۆكانی جیهان به‌رزببته‌وه، هه‌ر له وته‌كه‌یدا ڕاگه‌یاند: كه زانكۆكه‌یان پڕۆژه‌ی گرنگی بۆ كوردستان هه‌یه، بۆیه له‌گه‌ڵ چه‌ندین وه‌زاره‌ت كار ده‌كه‌ن، وه‌ك ئه‌و ئاماژه‌ی بۆ كرد یه‌كێك له پڕۆژه‌كانیان (دروستكردنی نه‌خشه‌ی كشتوكاڵییه له هه‌رێمی كوردستان)، هه‌روه‌ك له بواری ئاركۆلۆژیاو شوێنه‌واریشدا ده‌یانه‌وێ خزمه‌تی كوردستان بكه‌ن.
سه‌رۆكی زانكۆی لیسته‌ر ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند: كه له داهاتویه‌كی نزیكدا سۆران ده‌كه‌نه چه‌قی توێژینه‌وه، هه‌ربۆیه وتی: وه‌ك لیسته‌ر ده‌مانه‌وێ ڕۆڵمان هه‌بێت، وتیشی به‌گرنگیه‌وه له داهاتو ده‌ڕوانم، چونكه سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و تویژینه‌وه‌ی زانستی پاڵپشتی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كانمانن.
هه‌ر له‌و مه‌راسیمه‌دا فه‌رحان جه‌وهه‌ر ئه‌ندامی پاڕله‌مانی كوردستان و، كرمانج عزه‌ت قایمقامی سۆران وته‌یان پێشكه‌شكرد، له وته‌كانیاندا ده‌ستخۆشیان له زانكۆی سۆران كرد كه ئه‌و ده‌سكه‌وته زانستیه مه‌عریفیه گه‌وره‌یه‌یان بۆ سۆران به‌ده‌ستهێناوه.
دواتریش سه‌رۆكی زانكۆی سۆران له وته‌یكیدا ڕاگه‌یاند: به‌جێبه‌جێكردنی ئه‌و ڕێكه‌وتننمایه له ماوه‌ی چه‌ند مانگی داهاتودا خه‌ونێكی گه‌وره‌ی زانكۆی سۆران به‌دی دێت، به‌كردنه‌وه‌ی كۆرسه‌كانی زانكۆی لیسته‌ر له زانكۆی سۆران ئیتر سۆران ده‌بێته چه‌قی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان، بۆیه به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و ڕێكه‌وتنامه‌یه بۆ ئێمه شانازییه‌كی گه‌وره‌یه.
له كۆتایی مه‌راسیمه‌كه‌شدا ڕێكه‌وتنامه‌ی كردنه‌وه‌ی كه‌مپێكی زانكۆی لیسته‌ر له زانكۆی سۆران له نێوان (د. پۆڵ بۆیڵ) سه‌رۆكی زانكۆی لیسته‌ری به‌ریتانی و (د. مسڵح مسته‌فا) ئیمزا كرا.
د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و وه‌فده‌كه‌ی هاوڕێی به‌به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی به‌شه‌كانی سه‌نته‌ری (كلاد) له زانكۆی سۆران، كۆتایی به‌سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ زانكۆی سۆران هێنا.
وێنه‌ی زیاتری سه‌ردانی وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بۆ زانكۆی سۆران.......