لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و گەشەپێدانی زیاتری خوێندنی دکتۆرا لە زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان و، لەبەر ڕۆشنایى برگەى (١/تەوەرەى چوارەم /کاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا) لەسەر کۆنووسى کۆبوونەوەى ژماره (4)ى ئەنجومەنى وەزارەت، كه لەرێکەوتى (٢٢/٢/٢٠١٥) ئەنجام درابوو.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، ڕێكه‌وتی (18/3/2015) به‌فرمانی وه‌زاری ژماره (9/5623) وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی به ئیمزای د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بریاردرا بە دەرکردنى رێنمایى خوێندنى دکتۆرا لە زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی مه‌رج و ڕێنماییه‌كانی خوێندنی باڵا/دكتۆرایه له زانكۆ حكومیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان:
یەکەم/ مەرج و رێنماییەکانى (خوێندنى دکتۆرا لە زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان) و ڕێکخستنى پێشبڕکێ لە نێوان پێشکەشکاران و پێوەرەکانى سیستمى ڕیزبەندى بەپێى ڕێژەى خاڵ.
1. تێکڕاى نمرە (معدل)ى بەکالۆریۆس و ماستەر:
أ. تێکراى نمرەى (60%) بۆ هەڵگرى بڕوانامەى بەکالۆریۆس مه‌رجه بۆ پێشكه‌ش كردن (جگه له ده‌رچووانی كۆلێژه‌كانی پزیشكی و پزیشكی ددان و ده‌رمانسازی، كه ره‌چاوی تێكڕای كۆنمره ناكرێـت)، بۆیه تێکڕاى نمرەى (60%) هیچ خاڵ وەرناگرێت واتە (0) سفر (خاڵ) ی دەبێت و بە زیادبوونى هەر نمرەیەک یەک خاڵی بۆ زیاد دەکرێت ( بۆ نمونە ئەگەر پێشکەشکار تێکڕاى نمرەکەى (65%) شەست و پێنج بوو ئەوا (٥) پێنج خاڵ وەردەگرێت).
ب. تێکڕاى نمرەى ماستەر (70%) پێویسته بۆ پێشكه‌شكردن، بۆیە ئه‌و كۆنمرهیه هیچ خاڵ وەرناگرێت، واتە (0) سفر (خاڵ) ی دەبێت و بە زیادبوونى هەر نمرەیەک یەک خاڵی بۆ زیاد دەکرێت (بۆ نمونە ئەگەر پێشکەشکار تێکڕای نمرەکەى (75%) حه‌فتاو پێنج بوو ئەوا (5) پێنج خاڵ وەردەگرێت.
دواتر هەردوو خاڵى تێکڕاى نمرەى بەکالۆریۆس لەگەڵ تێکڕاى نمرەى ماستەر کۆدەکرێتەوە و دەبێتە خاڵى کۆکراوەى تێکڕاى نمرەى پێشکەشکار.
تێبینى/ لەو حاڵەتەدا کە نیو نمرە یان زیاتر بێ بە نمرەى تەواو ئەژمار دەکرێت و لە نیو کەمتر لادەدرێت.
2. مەرجى ئاستى توانستى زمانى ئینگلیزى لە کاتى پێشکەشکردن:
أ. کەمترین ئاستى توانستى زمانى ئینگلیزى کە مەرجە بۆ پێشکەشکردن بۆ خوێندنى باڵا/ دکتۆرا، به‌م شێوەیەیە کە له خشته‌ی خواره‌وه‌دا هاتووە، پێشکەشکار بۆ هەر یەکێک لەو ئاستانە (5) پێنج خاڵ وەردەگرێت، کە نزمترین ئاستى دەرچوونە و بە زیادبوونى هەر (0,5) نیو نمرەى ئایلتس و بەرامبەرەکانى لە تاقیکردنەوەکانى تر (2) دوو خاڵى تر‌ى بۆ زیاد دەکرێت، وەکو لەم خشتەى خوارەوەدا ڕوونکراوەتەوە:
بواری خوێندن |
جۆری تاقیكردنه‌وه |
وه‌رگرتنی خاڵ بۆ هه‌ر یه‌كێك له تاقیكردنه‌وه‌كان |
|||
IELTS |
TOEFL (IBT) |
TOEFL ( PBT ) |
Pearson Academic ( PTE ) |
||
زانسته په‌تی و سروشتى و پراکتیکى و پزیشكیه‌كان (العلوم الصرفة والطبيعية والتطبيقية والطبية) |
4 |
40 |
450 |
36 |
5 |
4.5 |
48 |
473 |
41 |
7 |
|
5 |
56 |
495 |
47 |
9 |
|
5.5 |
64 |
518 |
52 |
11 |
|
6 |
72 |
541 |
58 |
13 |
|
6.5 |
80 |
564 |
63 |
15 |
|
7 |
88 |
586 |
68 |
17 |
|
7.5 |
96 |
609 |
74 |
19 |
|
8 |
104 |
632 |
79 |
21 |
|
8.5 |
112 |
654 |
85 |
23 |
|
9 |
120 |
677 |
90 |
25 |
|
زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كان |
3.5 |
32 |
427 |
32 |
5 |
4 |
40 |
450 |
36 |
7 |
|
4.5 |
48 |
473 |
41 |
9 |
|
5 |
56 |
495 |
47 |
11 |
|
5.5 |
64 |
518 |
52 |
13 |
|
6 |
72 |
541 |
58 |
15 |
|
6.5 |
80 |
564 |
63 |
17 |
|
7 |
88 |
586 |
68 |
19 |
|
7.5 |
96 |
609 |
74 |
21 |
|
8 |
104 |
632 |
79 |
23 |
|
8.5 |
112 |
654 |
85 |
25 |
|
9 |
120 |
677 |
90 |
27 |
ب. ئەگەر پێشکەشکار بڕوانامەى سێنتەری زمانى ئینگلیزى زانکۆ حكومییه‌كانی هه‌رێمی کوردستانى بەدەست هێنابێت و لە خولەکەدا دەرچووبێت ئەوا (5) پێنج خاڵى پێدەدرێت.
ج. پێش تەواوکردنى خوێندنى دکتۆرا بۆ یەکەم خولى خوێندنى دکتۆرا و بەر لە تاوتوێکردنى تێزى دکتۆراکە، پێویستە قوتابى/ خوێندکارى دکتۆرا ئاستى توانستى زمانى ئینگلیزى به‌رزبكاته‌وه بۆ (5)ی پێنجى ئایلتس و به‌رامبه‌ره‌كانی بۆ بواری (زانسته مرۆڤایه‌تیه‌كان) و (6)ی شەشى ئایلتس و به‌رامبه‌ره‌كانی بۆ بواری ( زانسته په‌تی و سروشتى وتهتبيقی و پزیشكیه‌كان). بە پێچەوانەوە تاوتوێکردنى تێزەکەى ئەنجام نادرێت تا جێبەجێکردنى ئەم مەرجە لە ماوەى یاسایى خوێندنى دکتۆراکەى.
د. ئەو کاندیدانەی کە خولى زمانى ئینگلیزیان لە سێنتەرەکانى زمانى زانکۆ حکومیەکانى هەرێمى کوردستان بینیوە ئەوا بەشداریکردنیان لەو خولانە هاوتا دەکرێت بە کەمترین نمرەی پێویست بۆ پێشکەشکردن بۆ خوێندنی دکتۆرا واته هاوتا دەکرێت بە (4) چوارى تاقیکردنەوەی IELTS بۆ پسپۆڕییە زانستییەکان و (3,5) سێ و نیوی نمرەی تاقیکردنەوەی IELTS بۆ پسپۆڕییە مرۆڤایهتییەکان، بەهەمان شێوە بەر لە تەواوکردنی خوێندنی دکتۆرا پێویستە یەکێک لە تاقیکردنەوە ستانداردەکانی توانستی زمانی ئینگلیزی (TOEFL-IBT, TOEFL-PBT, IELTS, PEARSON Academic-PTE) ئەنجام بدەن و بۆ بواری (زانسته مرۆڤایه‌تیه‌كان) ئاستیان به‌رزبكاته‌وه بۆ (5) پێنجی ئایلتس و به‌رامبه‌ره‌كانی، بۆ بواری ( زانسته په‌تی و سروشتى وتهتبيقی و پزیشكیه‌كان) (6) شەشی ئایلتس و به‌رامبه‌ره‌كانی ، بە پێچەوانەوە تاوتوێکردنى تێزەکەى ئەنجام نادرێت تا جێبەجێکردنى ئەم مەرجە لە ماوەى یاسایى خوێندنى دکتۆراکەى.
تێبینى/
أ. سەبارەت بە ئەنجامدانى تاقیکردنەوەى ستانداردی توانستی زمانی ئینگلیزی وەک (IELTS ، TOEFL) لە دەرەوەى هەرێمى کوردستان و شارەکانى دیکەى عێراق، پێویستە ئەو سێنتەرەى تاقیکردنەوەى لێ ئەنجام دەدرێت لقێک بێت لە لقەکانى بنکەى سەرەکى تاقیکردنەوەی (IELTS و TOEFL) و بۆ ئەم مەبەستەش دەبێت پشت بە وێب سایتی فەرمی (IELTS و TOEFL) ببەسترێت و تیایدا ئاماژە درابێت کە لقى ئەو سێنتەرە لەو شارە هەبێت کە پێشکەشکار تاقیکردنەوەى لێ ئەنجام داوە.
ب. بڕوانامەى سێنتەرى زمانى ئینگلیزى لە زانکۆ حکومییەکانى هەرێمدا بۆ ئەوانەى خولیان بینیوە،بەمەرجێک ماوەى خولەکە لە (160) کاتژمێر کەمتر نەبووبێت و لە خولەکەدا دەرچووبێت، ماوەى پەیوەست بە بڕوانامەى سەنتەرى زمانى ئینگلیزى زانکۆ حکومییەکان لە (1/1/2011) ەوە بۆ ماوەى (4) چوار ساڵ بە دواوە ئەژمار دەکرێت، هەروەها سەبارەت بە تاقیکردنەوەى ئەلیکترۆنى پێویستە ماوەکەى بەسەر نەچووبێت و بۆ ماوەى (2) دوو ساڵ (لەسەر بنەماى رێکەوتى تاقیکردنەوە) ئەژمار دەکرێت.
ج. ئه‌و پێشكه‌شكارانه‌ی هەڵگرى بڕوانامەى (بەکالۆریۆس و ماستەرن لە پسپۆرى ئینگلیزى و وه‌رگێران) پێویسته تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زمانی ئینگلیزی ئه‌نجام بده‌ن و هه‌مان ئاست به‌ده‌ست بهێنن كه له خاله‌كانی سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی پێكراوه.
د. بۆ خولى یەکەمى خوێندنى دکتۆرا (کە ئەم ساڵ یان ساڵى داهاتوو دەکرێتەوە) ئه‌نجامی كۆرسه‌كانی خوێندن له سێنته‌ره‌كانی زمانی ئینگلیزی كه له زانكۆ حکومیەكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌خوێندرێن ئه‌ژمار ده‌كرێت، بەڵام بۆ خولەکانى داهاتوو پێویسته پێشكه‌شكار بۆ خوێندنی دكتۆرا تاقیكردنه‌وه‌ی ئایلتس یان هاوتاكه‌ی له تاقیكردنه‌وه ستانده‌رده‌كانی جیهانی كه باوه‌ڕپێكراوه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تمان ئه‌نجام بده‌ن، وه مه‌رجی پێشكه‌شكردن بۆ بواری (زانسته مرۆڤایه‌تیه‌كان) (5) پێنجی تاقیكردنه‌وه‌ی ئایلتس یان هاوتاكه‌ی به ده‌ست بهێنن و بۆ بواری (زانسته په‌تی و سروشتی و پراكتیكی و پزیشكیه‌كان) (6) شەشی ئایلتس یان هاوتاكه‌ی له تاقیكردنه‌وه‌ی ستانده‌رده‌كانی دیكه به‌ده‌ست بهێنن.
3. مەرجى تاقیکردنەوەى توانستى زانستى:
أ. تاقیکردنەوەى توانستى زانستى لە (100%)ئەنجامدەدرێت و مەرجە خوازیار دەربچێت لەم تاقیکردنەوەیە (واتە 50 نمرە لە 100 نمرەى تەرخانکراو بۆ تاقیکردنەوە بە دەست بهێنێـت)، پێویستە (50%) پرسیارەکانى تاقیکردنەوەى توانستى زانستى لە پسپۆرى گشتى و (50%) ى تری پرسیارەکان لە پسپۆرى ووردى بوارەکەى بێت
ب. ئەگەر کورسى بەتاڵ مایەوە پڕ ناکرێتەوە، هەروەها هیچ زانکۆیەک بۆى نییە کورسى خوێندن زیاد بکات بۆ پلانى پەسەندکراو لەلایەن وەزارەتەوە.
تێبینى/ پێویستە لەگەڵ پێشکەشکردنی پرسیاری تاقیکردنەوەکانی توانستی زانستیدا وەڵامى نمونەیى پرسیارەکان پێشکەش بکرێت.
4. مەرجى تەمەن :
أ. میچى تەمەن مەرجە بۆ پێشکەشکردن، بەڵام هیچ خاڵى بۆ تەرخان ناکرێت، واتە نابێت تەمەنى خوازیار لە (55) پەنجاو پێنج ساڵ (له‌سه‌ر بنه‌مای ساڵی له‌دایكبوون) زیاتر بێت بۆ مامۆستایانى زانکۆ و کارمەندانى وەزارەتى خوێندنى باڵا لە کاتى پێشکەشکردندا. سەبارەت بە پێشکەشکارانى دەرەوەى دامودەزگاکانى وەزارەتى خوێندنى باڵا خوێندنەکەیان بە شێوازى پارالێل دەبێت.
ب. بۆ ئەم خولەى خوێندنى دکتۆرا ده‌كرێت ئه‌و مامۆستا و كارمهندانەی سه‌ر به وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵان و ته‌مه‌نیان زۆرتره له (55) پەنجاو پێنج ساڵ بچنه پێشبركێ به هه‌مان پێوه‌ره‌كان به سیستمى پاراڵێڵ.
5. مەرجى ساڵانى خزمەت:
6. بڵاوکراوەى زانستى:
7. هەگبەى مامۆستا و زانستخوازى بەردەوام:
تێبینى/ کۆى خاڵەکان بۆ ئەو پێوەرانەى سەرەوە دەبێتە کۆى خاڵەکانى خوازیاران و ڕیزبەندى خاڵەکانى پێشبڕکێ.
دووەم/ سەبارەت بەو پێشکەشکارانەى کە دانیشتووى شارەکانى دیکەى عێراقن یاخود هەڵگڕى رەگەزنامەى عێراقى نین:
1. هاوڵاتى عێراقى لە دەرەوەى هەرێم مافى پێشکەشکردنى هەیە بۆ خوێندنى دکتۆرا بە سیستمى پارالێل.
2. سەبارەت بەو خوازیارانەى کە دانیشتووى دەرەوەى عێراقن (واتە هەڵگڕى رەگەزنامەى عێراقى نین) مافى پێشکەش کردنیان هەیە بە سیستمى پارالێل.
سێیەم/ پڕۆسەى بەڕێوەچوونى خوێندنى دکتۆرا:
1. پێویستە زانکۆکان پلانی خوێندنی دکتۆرا ئامادە بکەن له‌و به‌شانه‌ی كه خوێندنی دكتۆرایان تێدا كراوه‌ته‌وه به سیسته‌می كۆن و ئێستاش پێداویستی به‌رده‌وامیان هه‌یه، واته بەپێى بوونی مامۆستاى پسپۆر بە پلەى زانستى پێویست بەپێى رێنماییەکان و بوونى پێداویستیە زانستییەکانی دیکە بۆ خوێندنی دکتۆرا ( وه‌كو مه‌رجی بوونی (1) یه‌ك پرۆفیسۆر و (3) سێ پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر له به‌ش و..هتد).
2. ناونیشان و پڕۆپۆزەڵێکى سەرەتایى (أولی) بۆ خوێندنی دکتۆرا لەلایەن ئەو مامۆستایانەى مەرجى سەرپەرشیتیکردنیان هەیە پێشکەش دەکرێت، مەرج نییە لەم سیستەمەدا سەرپەرشتیارى دەرەکى هەبێت، لە قۆناغی پێشکەشکردندا تەنها ناونیشانى توێژینەوەکان و پڕۆپۆزەڵە سەرەتاییەکان رادەگەیەنرێت، دواى وەرگرتنى قوتابى/خوێندکار وردەکارى پڕۆپۆزەڵەکان بە هەماهەنگى لە نێوان سەرپەرشتیار و قوتابى/خوێندکار ئامادەدەکرێن.
3. دەکرێت لە ماوەى خوێندنەکەیدا قوتابى/خوێندکارى بەشە زانستیەکان و بەشە مرۆڤایەتییەکان (3) سێ تا (6) شه‌ش مانگ بچێتە دەرەوەى وڵات بەپێى رەزامەندییەکى فەرمى لە نێوان سەرپەرشتیار و زانکۆکەى دەرەوە ، بە مەبەستى ئاشنابوون بە سیستمى ئەو جۆرە خوێندنە و ئەنجامدانى بەشێک لە توێژینەوەکەى لەو زانکۆیە، لێره‌دا چوونه ده‌ره‌وه‌ی قوتابی/خوێندكاری دكتۆرا به‌پێی سیسته‌می (Sabbatical Leave) ده‌بێت و چوونه ده‌ره‌وه بۆ سه‌رپه‌رشتیار به شێوازی شاندكردن (إیفاد) ده‌بێت بە مەرجێک لە مانگێک تێپەر نەکات. واته ئه‌م بڕگه‌یه به شێوه‌ی (جواز) جێبه‌جێ ده‌كرێت و ده‌كرێ قوتابی/خوێندكار و سەرپەرشتیار نه‌چنه ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
تێبینى/لە حاڵەتێکدا ئەگەر قوتابى/خوێندکار پێویستى بە چوونە دەرەوە بۆ زانکۆى دەرەکى نەبوو, ئەوا سەرپەرشتیاریش پێویست ناکات بچێتە دەرەوەى وڵات.
4. ماوەى خوێندنى دکتۆرا لەم سیستمەدا بریتییە لە (٣) سێ ساڵ، له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی كۆلێژه كه بۆ ماوه‌ی (6) شه‌ش مانگ بۆ جاری یه‌كه‌م درێژی بكاته‌وه و له ده‌سەڵاتی ئه‌نجومه‌نی زانكۆیه بۆ ماوه‌ی (6) شه‌ش مانگ بۆ جاری دووه‌م درێژی بكاته‌وه، له كاتی پێویستدا به ڕه‌زامه‌ندی وه‌زاره‌ت ده‌كرێت بۆ ساڵی پێنجه‌م درێژ بكرێته‌وه.
5. ده‌سته‌ی كوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیجی و توێژینه‌وه‌ی زانستی مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه له رێگای زانكۆكانەوە پڕۆپۆزەڵ پێشكه‌ش بكات.
چوارەم : پێداویستییە زانستییەکانی وەرگرتنی بڕوانامەی دکتۆرا:
1. وەرگرتنی کۆرسەکان: پێویستە کاندیدی دکتۆرا لە وه‌رزی یەکەمی خوێندنەکەیدا کۆرسەکانی خوێندنی دکتۆرا (له نێوان 12 تا 15یەکە) وەربگرێت كه بریتی ده‌بێ له كۆرسی ئاماده‌كاری بۆ ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌كه و پسپۆری وردی خوێندنه‌كه، كه له لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیار و به‌شی زانستی ده‌ستنیشان ده‌كرێت.
2. مەرجە قوتابى/ خوێندکار لە تاقیکردنەوەی کۆرسەکان دا نمرەکەى لە (60%) کەمتر نەبێت لە هەر یەک لەو بابەتانە و لە کۆتایى كۆرسه‌كاندا تێکراى کۆنمرە (معدل)ى لە (70%) کەمتر نەبێت.
3. قوتابى/خوێندکارى دکتۆرا لە بوارى (زانسته په‌تی و سروشتی و پراكتیكییه‌كان و زانسته پزیشكیه‌كان) و له بوارى (زانستە مرۆڤایەتییەکان)، مەرجە پێش تاوتوێکردنى تێزەکەى (2) دوو توێژینەوەى زانستى هەڵێنجراو لە تێزی دكتۆراکەى لە گۆڤارێکى زانستى نێوده‌وڵه‌تی كه فاكته‌ری كاریگەری (Impact Factor) هه‌بێت به پێی تومسن رۆیتەر بڵاوبکاتەوە.
4. پێویستە تێزی دکتۆرا بەشدارییەکی ڕەسەن بێیت لە بەرهەمهێنانی مەعریفە له بواره‌كه‌یدا و هەڵسەنگاندنیش بریتی دەبێت لە گفتوگۆی زانستی تێزەکە لەلایەن لێژنەیەکی پسپۆڕەوە، بەپێی ڕێنماییەکانی گفتوگۆی زانستی تێزى دکتۆرا (45 تا 50 یەکەیە)، واته نابێت ژماره‌ی یه‌كه‌كانی دكتۆرا له (60) شەست یه‌كه كه‌متر بێت.
پێنجەم : تێبینییە گشتییەکان
1. پێویسته پێشكه‌شكار بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس و ماسته‌ری له‌یه‌ك پسپۆڕی بێت.
2. هەڵگرانى بڕوانامەى ماستەر لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و دەرەوەى داموودەزگاکانى وەزارەتى خوێندنى باڵا دەتوانن داواکاری بۆ ئەم سیستمە پێشکەش بکەن.
3. وەرگیراوانى تواناسازى مرۆیى یان بە شێوەى نێردراوان (بعثات) یان (زمالات)، کاتێک بۆیان هەیە داخوازى پێشکەش بکەن، ئەگەر هاتوو (نووسراوى فەرمى پەسەندکراوى وەزارەتی خوێندنی باڵا/فەرمانگەى نێردراوان و پەیوەندییە رۆشنبیرییەکان)یان پێدرا کەوا پاشگەزبوونەوەیان لەم بەرنامەیە و ئەم جۆرە خوێندنانە بسەلمێنێ.
4. ئەو کاندیدانەى بە پێى پڕۆگرامى تواناسازى مرۆیى نێردراوان بۆ دەرەوە و یان بە هەر شێوازێکى تر وەکو(بعثات) و (زمالات) لە ئێستادا گەڕاونەتەوە و خوێندنیان تەواو نەکردووە بە هۆکارى جیا جیا، مافى پێشکەشکردنیان نییە تا تێپەربوونى (3) سێ ساڵ بەسەر گەڕانەوەیان.
5. هیچ مامەڵەیەکى پێشکەشکردن وەرناگیرێت، ئەگەر سەرجەم دۆکیومێنتەکان تەواو نەبن تا دوایین رۆژى پێشکەشکردن، بە پێچەوانەوە خوازیار مافى بەشداربوونى لە تاقیکردنەوەى توانستى زانستى نابێت، فەرمانگەى یاریدەدەرى سەرۆک زانکۆکان بۆ کاروبارى زانست و خوێندنى باڵا بەرپرسیارن لە وردبینى کردنى دۆکیومێنتەکان.
شه‌شه‌م: لایەنی دارایی
1. بۆ ئەو کاندیدانەى لەسەر میلاکى زانکۆکان و دامەزراوەکانى وەزارەتى خوێندنى باڵان گشت تێچووى پڕۆژەکە لە ئەستۆى ئەو زانکۆیە دەبێت کە خوێندنی دکتۆراکەی کردۆتەوە. له حاڵه‌تی ته‌رخانكردنی كورسی بۆ زانكۆ تازه‌كان، ئه‌گه‌ر قوتابی/خوێندكاری دكتۆرا له‌سه‌ر میلاكی زانكۆ نوێیه‌كان وه‌رگیرا، ئه‌وا تێچووی خوێندنه‌كه (وه‌كو پاداشتی لیژنه‌ی تاوتوێكردن و سه‌رپه‌رشتیار+ خه‌رجی چاپكردن و خه‌رجی توێژینه‌وه‌كه) له ئه‌ستۆی زانكۆی سوودمه‌ند ده‌بێت.
2. ئەو کاندیدانەى لە دەرەوەى میلاکى دامەزراوەکانى وەزارەتى خوێندنى باڵان تەواوی بوودجەی خوێندنی دکتۆراکەیان لە ئەستۆی وەزارەتەکانی خۆیان دەبێت، بۆیە پێویستە لە کاتى بەدەستهێنانی نوسراوى لارى نەبوونی وەزارەتەکەى ئاماژە بە ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی تێچووی خوێندنەکە بدرێت. بە پێچەوانەوە تەواوى بوودجەى خوێندنەکە لە ئەستۆى قوتابى/خوێندکار خۆى بەشێوەى پارالێل دەبێت.
3. هەڵگڕانی بڕوانامەى ماستەر کە لە هیچ فەرمانگە و دەزگایەکى حکومى دانەمەزراون، بۆیان هەیە داواکاری پێشکەش بکەن بە شێوازى پارالێل.
تێبینی/
1. ئه‌م خوله (وجبه)هیهی خوێندنی دكتۆرا (کە ئەم ساڵ یان ساڵى داهاتوو دەکرێتەوە) ته‌نها بۆ مامۆستایان و كارمه‌ندانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حکومەتى هه‌رێمی كوردستان ته‌رخان ده‌كرێت، به‌ڵام بۆ خوله‌كانی تر به شێوه‌ی هاتوو له‌م رێنماییه ده‌بێت.
2. دواى پەسەندکردنى پلانى خوێندنى باڵا/دکتۆراى زانکۆکان لەلایەن وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستییەوە، زانکۆکان ئازادن بۆ ڕاگەیاندن و دەستپێکردن بە پڕۆسەى وەرگرتنى قوتابیان و خوێندکارانى دکتۆرا.
3. وەرگرتنى قوتابیان و خوێندکاران لە بۆردى کوردستانى بۆ پسپۆریە پزیشکیەکان ( کە هاوتایە بە بڕوانامەى دکتۆرا) بە پێى ئەو رێنماییانە دەبێت کە لە لایەن ئەنجومەنى بۆردەوە پێشنیاز کراوە و لە لایەن وەزارەتەوە پەسەند کراوە.
4. ئەم ڕێنماییە لە ڕێکەوتى دەرچوونیەوە کارى پێدەکرێـت.
ده‌قی ڕێنماییه‌كانی خوێندنی دكتۆرا له زانكۆ حكومیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان