بۆ ئەو خوێندكار/ قوتابیانه‌ی که‌ له‌وڵاتی میسر ده‌خوێنن

newsitem-1886-24.12.2014-ku.jpg

 فه‌رمانگه‌ی نێردراوان و په‌یوه‌ندییه‌ رۆشنبیریه‌كان له‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان،


ئاگاداری ئه‌و خوێندكار/ قوتابیانه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌وڵاتی میسر ده‌خوێنن و كێشه‌ی وه‌رگرتنی ڤیزاو ره‌زامه‌ندی ئاسایش یان هه‌یه‌، له‌ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا له‌ ئه‌مڕۆ كه‌ ده‌كاته‌ رێكه‌وتی 23/12/2014 په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌ فه‌رمانگه‌ی نێردراوان و په‌یوه‌ندییه‌ رۆشنبیرییه‌كان له‌ دیوانی وه‌زاره‌ت، به‌مه‌به‌ستی تۆماركردنی ناوه‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان.