دابه‌شكردنی ڕێبه‌ری وه‌رگرتن له‌ زانكۆ و په‌یمانگه‌كان ده‌ست پێ‌ ده‌كات

newsitem-1823-13.10.2014-ku.jpg

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایده‌گه‌ێنێت, كه‌ له‌ ئەمرۆ دوو شه‌ممه‌، ڕێكه‌وتی (13/10/2014)ه‌وه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌كانی (سلێمانی, هه‌ولێر, دهۆك) ده‌ست ده‌كرێت به‌دابه‌شكردنی (ڕێبه‌ر)ی وه‌رگرتنی قوتابیان/ خوێندكاران له‌ زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌ر ده‌رچوانی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی خولی یه‌كه‌م.


هه‌روه‌ك دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی خولی دوه‌می تاقیكردنه‌وه‌كانی دوانزه‌ی ئاماده‌یی, ڕاسته‌خۆ ڕێبه‌ری وه‌رگرتن له‌ زانكۆ و په‌یمانگه‌كان به‌سه‌ر ئه‌وانیشدا دابه‌ش ده‌كرێت.

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئاگاداری ده‌رچوانی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی (زانستی، وێژه‌یی) و ئاماده‌ییه‌ پیشه‌ییه‌كان و خوێندنی ئیسلامی ده‌كاته‌وه‌, تا ئه‌وكاته‌ی (زانكۆ لاین) ده‌كه‌وێته‌ كار به‌وردی بڕیارو ڕێنماییه‌كانی ناو ڕێبه‌رییه‌كه‌ بخوێننه‌وه‌, چونكه‌ خوێندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م بڕیار و ڕێنماییه‌كان و به‌شه‌كانی كۆلێژه‌كان ده‌بنه‌ یارمه‌تیده‌رێكی گرنگ بۆ ئه‌وه‌ی هێڵه‌ گشتیه‌كانی دوا ڕۆژی خۆت به‌باشی دیاری بكه‌یت و (زانكۆ لاین)یش به‌دروستی پڕ بكه‌یته‌وه‌.