سەرجەم ئەو کاندیدە بەرێزانەی بەرنامەی تواناسازی ئاگادار دەکەینەوە کە ناویان لە لیستی ژمارە(٨)ساڵی (٢٠١٣)ی هاوپێچ دا هاتووە کە ژمارەیان (٢٢١) کاندیدە روژی سێشەمە ڕێکەوتی ٢٧-٨-٢٠١٣ کاتژمێر (١٠)ی سەرلەبەیانی خۆیان یان بریکارەکانیان (وەکیل) سەردانی بەرێز خاتوو( امیرة طاهر عبدالله) لە دیوانی وەزارەتی خویندنی بالا بکەن بو وەرگرتنی چەکی سەرفکردنی مافە داراییەکانیان وە دواکات بو وەرگرتنی چەکەکان روژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٥-٩-٢٠١٣ دەبیت.
تێبینی :
- بریکار (وەکیل) ی کاندید پیویستە وێنەی رەسەن (اصلی) و فۆتۆکۆپی رەنگاو ڕەنگی بریکارنامە (وەکالەت) و ناسنامەی باری شارستانی یان رەگەزنامەی عیراقی لەکەل خویدا بهێنیت.
- پێویستە بریکار (وەکیل) ی کاندید ،زنجیرەی ناوی کاندید وەک لە لیستی هاوپێچدا نوسراوە بزانیت.
- چەکی سەرفکردنی مافە داراییەکان تەنها لە بانکی منارە لە شاری هەولیر کاش دەکرێت .
- تکایە بە هیچ شێوەیەک سەردانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران مەکەن بۆ وەرگرتنی چەکی تواناسازی لە بەر ئەوەی چەکی پارە لە وەزارەتی خوێندنی بالا وە دابەش دەکرێت.