به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی له ڕۆژی هه‌ستان به سازدانی یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ساڵی نوێی خویندن / ئاماده‌بووان هه‌موو نوێنه‌رانی لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی وه له هه‌مانت كاتدا نوێنه‌رانی بۆردی كؤنترۆڵی پاشه‌رۆی تاقیگه‌كانی زانكۆ ده‌سته‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه ئه‌م جۆره كۆبونه‌وانه مانگی جارێك به‌ڕێوده‌چێت بۆ باس كردن له كه‌م و كۆڕی و ڕێگا دۆزینه‌وه بؤ چارسه‌كردنیان وباس كردن له چالاكیه‌كانی ئه‌و مانگه بؤ مه‌به‌ستی دانانی به‌رنامه و كاری ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی هاروه‌ها كۆبوونه‌وه‌ی بؤردی كؤنتڕؤلی پاشه‌ڕؤی مادده ژه‌هراویه‌كان.
بؤردی كۆنترؤڵی پاشه‌رؤی تاقیگه‌كان ئه‌ركی سه‌رشانیان دۆزینه‌وه‌ی ڕێگای زانستیه بؤ چؤنیه‌تی له‌ناو بردنی ئه‌و پاشه‌رۆ زه‌ره‌رمه‌ندانه.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی له ڕۆژی 2011/10/13 هه‌ستان به كردنه‌وه‌ی خولی تایبه‌ت به (سه‌لامه‌تی لێخورین) به هاوكاری به‌ڕێوبه‌رایه‌تی كارگێری ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه ئه‌م خوله له لایه‌ن (اسماعیل رسول) (شانیا باقی صادق) ڕێكخرابوو ناوه‌ڕۆكی ئه‌م خوله جه‌ختی كرده سه‌ر زۆر له رێنمایی پێویست و تایبه‌ت به ووشیار كردنه‌وه‌ی شوفێران له كاتی لێخوڕین دا.