وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ پڕۆفیسۆر مارگرێت نۆبڵ سه‌رۆكی زانكۆی كۆلێژی پیلمسی به‌ریتانی كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌رێكی زمان له زانكۆی سلێمانی خرایه به‌رباس و لێكۆڵینه‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 13/5/2012 د.عه‌لی سه‌عید وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له نووسینگه‌ی تایبه‌تی خۆی له دیوانی وه‌زاره‌ت، پێشوازیكرد له پڕۆفیسۆر مارگرێت نۆبڵ سه‌رۆكی زانكۆی كۆلێجی پلمسیی به‌ریتانی. له میانی دانیشتنه‌كه‌دا رووناكیی خرایه سه‌ر سه‌نته‌ری زمان له زانكۆی سۆران، له‌م روانگه‌شه‌وه هه‌ردوولا له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكبوون كه سه‌نته‌رێكی هاوشێوه له زانكۆی سلێمانی بكرێته‌وه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش بڕیاره به‌یانی 14/5/2012 كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له نێوان سه‌رۆكی زانكۆی كۆلێژی پلمسی به‌ریتانی و راگرانی هه‌ردوو فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی و فاكه‌ڵتی زانسته مرۆییه‌كانی زانكۆی سلێمانی له زانكۆی سۆران رێك بخرێت.