زانكۆی سلێمانی خۆشحاڵه به ڕاگه‌یاندنی ده‌ستپێكردنی كۆرسێكی ئینگلیزی چڕوپڕی هه‌ژده هه‌فته‌یی له 13/4/2014 به هه‌مئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌نته‌ری زمانی ئینگلیزی له زانكۆی كۆیه KUELC و به سه‌رپه‌رشتی دامه‌زراوه‌ی KAPLAN International . پرۆگرامی كۆرسه‌كه پێكدێت له English for Further Studies و خوازیاران به گشتی و پاڵێوراوانی تواناسازی به تایبه‌تی ده‌توانن خۆیان ناونووس بكه‌ن به مه‌به‌ستی به‌شداری كردن له كۆرسه‌كه كه له هۆڵه‌كانی سكوڵی زمان له كامپی نوێی زانكۆی سلێمانی به‌ڕێوه ده‌چێت.
له‌م پڕۆگرامه‌دا, هه‌فتانه 25 كاتژمێری ناو پۆل ده‌خوێنرێت, سه‌رباری چه‌ند كاتژمێرێكی تری ته‌واوكاری بۆ پشتگیری فێربوون. وانه‌كانی كۆرسه‌كه له لایه‌ن چه‌ند مامۆستایه‌كی پسپۆڕی بریتانی شاره‌زاوه ده‌وترێته‌وه له بواره‌كانی ئاخاوتن, گوێگرتن, خوێندنه‌وه, نووسین, په‌یوه‌ندی ڕۆژانه, ئاماده‌كاری بۆ IELTS و هۆشیاری كه‌لتووری. ئامانجی كۆرسه‌كه بریتییه له په‌ره‌پێدانی توانای زمانی ئینگلیزی به‌شداربووان به شێوه‌یه‌ك كه بتوانن درێژه به خوێندنی بالێ بده‌ن له‌و وولێتانهی كه خوێندن پێویستی به زمانی ئینگلیزی هه‌یه و به‌و شێوه‌یه‌ی كه داواكراوه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی بالێ و توێژینه‌وه‌ی زانستییه‌وه.
ژماره‌ی به‌شداربووان له‌م كۆرسه‌دا سنوورداره و تۆماركردن له رۆژی سێشه‌ممه 1/4/2014 ده‌ستپێده‌كات تا ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 6/4/2014 و به‌و پێیه‌ی كه داخوازی زۆر هه‌یه بۆ به‌شداربوون, هانی خوازیاران ده‌ده‌ین كه به‌زووترین كات خۆیان تۆمار بكه‌ن. ئه‌و خوازیارانه‌ی كه ناویان بۆ به‌شداریكردن ده‌رده‌چێت, له ڕۆژی 13/4/2014 سه‌ره‌تا به‌شداری ده‌كه‌ن له تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی دیاریكردنی ئاست بۆ دابه‌شكردنیان به‌سه‌ر ئاسته جیاوازه‌كان له پۆله‌كاندا.
بۆ پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی داخوازی به‌شداریكردن, كرته له‌سه‌ر ئه‌م لینكه بكه: