ئێواره‌ی دوێنێ سێشه‌ممه 6/12/2011 به ئاماده‌بوونی د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پڕۆفیسۆر دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز عه‌لائه‌ددین وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و ژماره‌یه‌ك له وه‌زیره‌كانی حكوومه‌ت و په‌رله‌مانتار، رێوڕه‌سمی راگه‌یاندنی ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی ده‌رچووانی خوێندكارانی زانكۆی كه‌ركوك بۆ قۆناخی سێیه‌می به‌رنامه‌ی تواناسازی به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تای رێوڕسمهكهدا، له وته‌یه‌كیدا پڕۆفیسۆر دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز عه‌لائه‌ددین وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی وێڕای به‌خێرهێنانی ئاماده‌بووان، پیرۆزبایی له ده‌رچووانی خوێندكارانی زانكۆی كه‌ركوك بۆ قۆناخی سێیه‌می به‌رنامه‌ی تواناسازی كرد و به گوڵبژێرێكی نوێ وه‌سفی كردن تا له ئاینده‌دا ببنه پێشه‌نگ بۆ خزمه‌تكردنی شاری كه‌ركوك و هه‌رێمی كوردستان.
له میانی وته‌كه‌یدا پڕۆفیسۆر دلاوه‌ر عه‌لائه‌ددین گوتی به‌گوێره‌ی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان ئه‌و ناوانه‌ی كه خوێندكارانی زانكۆی كه‌ركوك و دانیشتوویی ره‌سه‌نی ئه‌و شاره‌ن ژماره‌یان 56 خوێندكارن، كه له دوای پڕۆسه‌یه‌كی كراوه و شه‌فافه‌وه و به شێوازی ئه‌لیكترۆنی و كۆكردنه‌وه‌ی خاڵه‌وه له نێوان 109 پێشكه‌شكاره‌وه هه‌ڵبژێردراون. هیوادارین به زوویی بچنه ده‌ره‌وه تاوه‌كو له ناوه‌ند و سه‌نته‌ره ئه‌كادیمی و پێشكه‌وتووه‌كانی جیهان خوێندنی ماسته‌ر و دكتۆر ته‌واو بكه‌ن، تا له داهاتوو بتوانن به‌شداربن له پڕۆسه‌ی سه‌رپێخستنه‌وه و بنیاتنانه‌وه‌ی وڵات.
له به‌شێكی قسه‌كانیدا وه‌زیری خوێندنی باڵا سوپاسی هه‌موو ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی كرد كه رۆڵی به‌رچاویان بینیوه له به‌ڕێوه‌بردنی به‌رنامه‌ی تواناسازی، به تایبه‌ت سه‌رۆكی حكوومه‌ت بۆ ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ی كه له هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردنی 2009دا به خه‌ڵكی كوردستان و گهنجانیدا بۆ پێشنیازكردنی به‌رنامه‌ی په‌ره‌پێدانی لاوان و ته‌رخانكردنی بڕی 100 ملیۆن دۆلاری ساڵانه له بودجه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م پرۆگرامه، كه تا ئه‌مڕۆ بۆ 3 قۆناخی یه‌ك له‌دوا یه‌ك نزیكه‌ی 3000 خوێندكار له ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان ناویان ده‌رچووه و زیاتر له 1400 كه‌س به ئامانجی خۆیان گه‌یشتوون و ئێستا له زانكۆ به‌ناوبانگه‌كانی ئه‌مریكا و به‌ریتانیا و وڵاتانی پێشكه‌وتووی تر دنیا سه‌رگه‌رمی ته‌واوكردنی خوێندنی ماسته‌ر و دكتۆران. هه‌روه‌ها سوپاسی رێكخراوی داد ئه‌ڵمانی و رێكخراوی كنوزی فه‌ره‌نسی كرد بۆ هاوكارییه به‌رده‌وام و پشكدراییهكانیان بۆ خوێندكارانی به‌رنامه‌ی تواناسازی بۆ وه‌رگیرانیان له زانكۆكانی وڵاته‌كانیان.