وهزارهتى خوێندنى باڵا و توێژینهوهى زانستى ئاگادارى سەرجەم ئەو خوازیارانە دەکات کە دانیشتوى پارێزگەکانى هەرێمى کوردستان و دەیانەوێ لە زانکۆ تایبەتەکانى ناوچە کوردستانیەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێمى کوردستان بخوێنن, وەک کۆلێژە زانکۆییەکانى (حهدبا، نور، قهڵهم, كتاب و...هتد)، کە ڕوو لەو کۆلێژە زانکۆیانە نەکەن، چونکە شێوازی دەوامكردن لەو کۆلێژە زانكۆیانە بەگوێرەی پێویستى زانستى و کارگێڕى نییە، لەگەڵ ئەوەشدا، پێوەری وەرگرتن زۆر نزمترە بەراورد لەگەڵ پێوەری وەرگرتن لە زانكۆ تایبەتیەكانی هەرێمی کوردستان.
وەک پیشتر ڕامانگەیاندوە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بەهیچ شیوەیەک مامەڵە لەگەڵ ئەو کۆلێژە زانکۆیانە ناکات و، لە نوسراوەکەشماندا بەژمارە (٦٨٣١) كه له ڕێكهوتى (6/4/2015) بۆ ئهنجومهنى وهزیران بەرزمان کردوەو و، و ئەنجومەنى وەزیرانیش بەنوسراوى ژمارە (٣١٩٣) لە ڕێکەوتى (٢٢/٤/٢٠١٥) گشتاندنى بۆ سەرجەم وەزارەت و دەزگاو دامەزراوەکانى هەرێمى کوردستان پێکردوە, لە ئیستاو داهاتوشدا ئیمتیاز بەهەڵگرانى بڕوانامەى ئەو کۆلێژە زانکۆیانە نەکرێت.
بۆیە ئەوانەى ئێستا لەو کۆلێژە زانکۆیانە دەخوێنن کاتى خۆیان بەفیڕۆ دەدەن و پارەکەشیان بەهەدەر دەچێت، بۆیە داواش لەو کەسانە دەکەن کە دەیانەوێ لەو کۆلێژە زانکۆیانە بخوێنن با ئەوانیش پارەو کاتى خۆیان بەفیڕۆ نەدەن و، باوەڕیش بەو ڕێکلامانە نەکەن کە لە شارو شارۆچکەکانى هەرێمى کوردستان بڵاویان دەکەنەوە، بەڵکو لە بڕى ئەوە باشترە ڕوو لە زانکۆ تایبەتەکانى هەرێمى کوردستان بکەن، کە مۆڵەتى خوێندن و کارکردنیان لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى هەرێمى کوردستان وەرگرتوە و، لە چوارچێوەى سیاسەت و بریار و ڕێنماییەکانى وەزارەتەکەمان کار دەکەن .
ڕاگەیاندنى
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانىستى
٨/١١/٢٠١٥