ڕۆژی 19/9 كاتژمێر 10ی به‌یانی، شاندێكی گروپی بازرگانی له‌نده‌نی (LCT)، سه‌ردانى وه‌زاره‌تی خوێدنى باڵایان كرد و له‌لایه‌ن د.گۆڤه‌ند حسێن شێروانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ناردن و په‌یوه‌ندییه رۆشنبیرییه‌كان هه‌روه‌ها دكتۆر ئامانج عبدالله ڕاوێژكاری سه‌رۆكی حكومه‌ت له وه‌زاره‌تی خویندنی باڵا. پێشوازیان لێكرا.
له دانیشتهنهكهدا د.جۆن سی كرۆس له گروپی (LCT) باسی له‌و په‌یمانگایه كرد، كه له‌لایه‌ن ئه‌و گروپه‌وه دامه‌زراوه و ئامانجی پێگه‌یاندنی كادیری سه‌ركه‌وتوه، له بواره جیاجیاكان و ناوه‌ندی خوێندنی باڵاش وه‌كو ناوه‌ندێكی گرنگ سه‌یرده‌كرێت و ده‌بێته به‌شێك له به‌رانامه‌ی كاری گروپی نابراو.
دكتۆر گۆڤه‌ند له‌لایه‌ن خۆیه‌وه خۆشحاڵی وه‌زاره‌تی خویندنی باڵای بۆ ئه‌م كاره‌ی په‌یمانگاكه ده‌ربڕی و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه وه‌زاره‌تی خویندنی باڵا هه‌ماهه‌نگی و ئاسانكاری ته‌واو ده‌كات بۆ دروستكردنی كادیری سه‌ركه‌وتوو.
هه‌رهه‌مان ڕۆژ، دكتۆر گۆڤه‌ند حسێن شێروانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ناردن و په‌یوه‌ندییه رۆشنبیرییه‌كان له دیوانی وه‌زاره‌تی خویندنی باڵا، به ئاماده‌بوونی دكتۆر ئامانج عه‌بدوڵا، پێشوازیكرد له دكتۆر جیمس دینگلی نوێنه‌ری زانكۆی كوین له ئیره‌له‌ندا.
له دانیشتنه‌كه‌دا، شاندی زانكۆ به‌رنامه‌یه‌كیان هه‌بوو، بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێمی كوردستان و بۆ ماسته‌ر و دكتۆرا، دوای گفتوگۆیه‌كی چر و پڕ، ستافی وه‌زاره‌تی خویندنی باڵا داوایان له‌شاندی زانكۆی كوین كرد، كه پڕۆپۆزه‌ڵێك پێشكه‌ش بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رچاوی وه‌زاره‌تی خویندنی باڵا روون بێت، كه ئایا هێنانی لقیكی زانكۆكه بۆ هه‌رێمی كوردستان تاچه‌ند بارسوكی زیاتر و سودی زیاتری ده‌بێت بۆ خویندكاران و حكومه‌تی هه‌رێم.
دانیشتنی سێیه‌م له‌گه‌ڵ شاندی گروپی (گیپسن) بوو، كه گروپێكی ژینگه پارێزییه و ئامانج له‌م سه‌ردانه‌یان ڕاهینانی خه‌ڵك له بواری كشتوكاڵی و چۆنیه‌تی پاراستنی ژینگه له كاری جوتیاریدا و ئاماده‌كردنیان بۆ خوێندنی ماسته‌ر و دكتۆرا.
دكتۆر گۆڤه‌ند له لایه‌ن خۆیه‌وه پێوه‌ر و مه‌رجه‌كانی پڕۆژه‌ی تواناسازی بۆ شانده‌كه روونكرده‌وه‌و باسی له‌وه كرد كه وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی كردۆته ستراتیژیه‌تی كاری خۆی و هه‌موو ئاسانكارییه‌ك له‌و باریه‌وه ده‌كات.