دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پلاندان خولێكی چوار رۆژی له بواری كارگێڕیدا بۆ فه‌رمانبه‌رانی ده‌زگاكانی خویندنی باڵا له شاری هه‌ولێر سازدا، ڕۆژی 30/6 بڕوانامه به‌سه‌ر سه‌رجه‌م به‌شداربوان دابه‌شكرا.
خوله‌كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی پلاندانان و ئه‌نستیوتی كوردستان بۆ كارگێری سازكرا. به‌شداربوانیش له سه‌رجه‌م زانكۆكانی كوردستان و به‌شێك له فه‌رمانبه‌رانی دیوانی وه‌زاره‌تی خویندنی باڵا پێكهاتبوون و وانه‌كانیش له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له خاتو سوسن به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌نستیۆتی ناوبرا و دكتۆر محمد ئه‌لیاسین ڕاوێژكاری وه‌زیری پلاندانان وترانه‌وه.
له مه‌ڕاسیمی به‌خشینی بڕوانامه‌كان.دكتۆر محمد ئه‌حمه‌د ره‌مه‌زان له وته‌یه‌كیدا به ناوی وه‌زیری خویندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستیه‌وه،خؤشحاڵی وه‌زاره‌تی ده‌ربڕی و سوپاسی وه‌زاره‌تی پلاندانانی كرد بۆ سازدانی ئه‌م خولانه و هه‌روه‌ها سوپاسی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دینی كرد بۆ فه‌راهه‌مكردنی هۆڵ، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا هه‌موو ئاسانكاریه‌ك بۆ ئه‌و جۆره خولانه ده‌كات و ئومێدی خواست به‌شداربوان سودێكی زۆرییان دیبێت.
دكتۆر محه‌مه‌د ئه‌لیاسین له وته‌یه‌كیدا سوپاسی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای كرد بۆ ئه‌و ئاسانكارییه زۆره‌ی له‌و باره‌یه‌وه كردی و ڕایگه‌یاند، كه ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بن له هاوكاریكردنی فه‌رمانبه‌رانی بواری كارگێڕی له ده‌زگاكانی هه‌رێم،ئه‌مه‌ش له پێناو ڕاییكردنی ئیشوكاره‌كانی كارگێڕی به شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست و به‌شێوه‌یه‌ك كه مرۆڤی شیاو له جێگه‌ی شیاو دابنرێت.
كارمه‌ندان ئه‌نجامدانی خوله‌كه به پێویست وه‌سفده‌كه‌ن:
دكتۆر نامق عوسمان، كه له‌زانكۆی كۆیه‌وه به‌شداری خوله‌كه‌ی كردبوو له‌و باره‌یه‌وه گوتی" سودی زۆرم لێی بینی، به‌ڵام بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و سیسته‌مه، پێویستمان به لهخۆبوردنێكی زۆر هه‌یه، چونكه ئه‌گه‌ر كه‌سیك له من باشتر بێت، ده‌بێت ڕێگه‌ی بده‌م بێته جێگه‌كه‌ی من و كورسیه‌كه‌ی بۆ جێبێڵم".دكتۆر نامق باسی له‌وه‌شكرد، كه تاكو ئێستا گرنگی به بواری پسپۆڕی نه‌دراوه له دامودوزگاكانی حكومه‌ت و وتی " ئه‌گه‌ر به پێی میتۆدی پێناساندنی وه‌زیفی كاربكه‌ین، نابێت ڕاویژكاری یاسایی ببێته به‌ڕێوه‌به‌ری ژمێریاری، له كاتێكدا ئه‌و حاڵاتانهمان هه‌یه".
سه‌یران تالیب له به‌شی میلاكاتی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا، خوله‌كه‌ی به زۆر باش و پێویست وه‌سفكرد و وتی " زۆر كێشه هه‌بوو له پێناساندنی وه‌زیفی له وه‌زاره‌ت، ده‌كرێت به هۆی ئه‌م خوله‌وه هه‌نگاوی باش به‌ئاراسته‌ی چاكسازی بهاوێژین".
سه‌یران خان به پێویستی ده‌زانی كه خولی تر بكرێته‌وه و پڕۆسه‌كه به‌رده‌وام بێت وتیشی" چونكه بواری كارگێڕی بوارێكی فراوانه و كۆله‌گه‌ی ده‌زگاكانه، بۆیه پێویستمان به هه‌نگاوی زیاتره".
له‌زگین محمد هالۆ، به‌شداربویه‌كی تر بوو كه له به‌شی میلاكاتی زانكۆی زاخۆوه هاتبوو، هیوای خواست كه ئه‌م خولانه به‌رده‌وام بێت وله هه‌مانكاتیشدا وردتر بێت، وتیشی " پێمانباشه ژماره‌ی به‌شداربوان زیاتر بێت و له هه‌ر زانكۆیه‌ك و ده‌زگایه‌كی خوێندنی باڵا زیاتر له نوێنه‌رێك به‌شدار ببێتت،بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به ڕێژه‌یه‌كی زۆر له‌ناو دهزگاكهماندا پراكتیزه‌ی ئه‌و میتۆده بكه‌ین".