ئهمرِۆ یه‌كشه‌ممه 30/5/2010 پرِۆفیسۆر د.دلاوه‌ر عه‌لائه‌ددین وه‌زیرى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى به‌یاوه‌رى د.كه‌وسه‌ر گه‌ڵاڵى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى فێركردنى ته‌كنیكى هه‌ولێر، سه‌ردانى كۆلێژى ته‌كنیكى هه‌ولێریان كرد و له‌لایه‌ن د.جیهاد كیانى راگرى كۆلێژ به‌گه‌رمییه‌وه پێشوازی كران.
له دیدارێكدا ره‌وشى ئهمرِۆى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و شێوازه‌كانى پێگه‌یاندن و ده‌رخستنى تواناكانى خوێندكار‌و گۆرِینى شێوازى وانه‌وتنه‌وه و دانانى كات و ساتى گونجاو بۆ پراكتیزه‌كردنى میتۆده زانستییه‌كان و وانه سوود به‌خشه‌كان تاوتوێ كرد.
دواتر رِووناكى خرایه‌سه‌ر هه‌نگاوه‌كانى نه‌هێشتنى به‌شه‌كانى تاقیگه و كتێبخانه له دیوانى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى و گهرِاندنهوهى ئه‌و ده‌سه‌ڵاته بۆ خودى ده‌سته و په‌یمانگه ته‌كنیكییه‌كانى هه‌ر سێ پارێزگاى هه‌رێمى كوردستان، تا بتوانن به‌پێى پێویستى رۆژ، كار بۆ پرِكردنهوهى پێداویستییه‌كانیان بكه‌ن.
له‌كۆتایى سه‌ردانه‌كه‌یدا وه‌زیرى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى، خوێندكارانى كۆلێژى ته‌كنیكى هه‌ولێرى به‌سه‌ر كرده‌وه، كه سه‌رگه‌رمى ئه‌نجامدانى تاقیكردنه‌وه‌ى كۆتایى ساڵ بوون و هیواى سه‌ركه‌وتنى له تاقیكردنه‌وه‌كان بۆ خواستن و ئومێدى ئه‌وه‌شى كرد، كه له ئاینده‌دا ببن به كادیرى پیشه‌یى نمونه‌یى بۆ خزمه‌تكردن و بنیاتنانى ژێرخانى ئابوورى هه‌رێمى كوردستان