ئەمڕۆ چوارشەممە 27/1/2010 پڕۆفیسۆر د.دلاوەر عەبدولعەزیز عەلائەدین وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە دیوانى وەزارەت پێشوازیکرد لە د.تاهیر هەورامى وەزیرى تەندروستى حکوومەتى هەرێمى کوردستان و د. حەمە نەجم جاف سەرۆکى بۆردى پزیشکى کورستانى و د.پشتیوان بەزاز سەرۆکى زانکۆى هەولێرى پزیشکى، لەدانیشتنێکدا "سیاسەتى خوێندنى باڵا و ڕاهێنانى کلینیکى پزیشکیان تاوتوێکرد".
هەر لە میانى دانیشتنەکەدا وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەگەڵ هاوتاکەى باسیان لە پرسى پڕکردنەوەى پێداویستیە بنەڕەتیەکان بۆ بۆردى پزیشکى کوردستانى کرد، هەروەها لەگەڵ پەیوەندیکردن و هێنانى پسپۆڕ و شارەزا لەدەرەوەى هەرێمى کوردستان بۆ ئەم بۆردە. بۆ ئەم مەبەستەش هەردوولا لەسەر ئەوە کۆک بوون کە نەخشەڕێگایەک بۆ دەرچووانى کۆلێژى پزیشکى بکێشرێت لەپێناو پیادەکردنى پسپۆڕى پزیشکى لەدەرەوە و ناوەوەى پارێزگاکاندا، واتە تەواوکردنى سەرجەم قۆناغەکانى پسپۆڕى پزیشکى بەشێوەیەکى سیستماتیک و دواتر ڕەخساندن و پێشکەشکردنیان بۆ بۆردى پزیشکى کوردستانى و چۆنیەتى هەڵسەنگاندنى پزیشکە تازە ڕاهێنراوەکان لە قۆناغى کارکردنیاندا.
هەرلەسەر هەمان تەوەر لەدانیشتنەکەدا چۆنیەتى وەرگرتنى نازناوى پسپۆڕى پزیشکى لەبوارەجۆربەجۆرەکاندا بەگرنگیەوە ڕاڤە کران.