سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 2019/7/21
بەڕێز( حەمەی حەمە سەعید) وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان , بەمەبەستى ئاشنابوون و لە نزیکەوە ناسینى فەرمانبەران , سەردانی بەشەکانی ناودیوانی وەزارەتی کرد.
لەمیانەی بەسەر کردنەوەکەیدا سوپاس و دەست خۆشی ئاڕاستەی بەڕێوەبەرو فەرمانبەرانی کرد لە پاى ڕاپەراندنى کارەکانیان , هەروەها بەرێز وەزیرى رۆشنبیرى و ولاوان, داوایکرد بەرێوەبەرو فەرمانبەران بۆ لەمەو دوا زیاتر هەوڵ بدەن خزمەت بکەن و دلسۆزانەتر کارو ئەرکەکان راپەڕێنن .
هەر لەمیانى بەسەرکردنەوەکەدا لە نزیکەوە لە ئەرک و ڕۆڵیانى پرسی و بەوردی گوێ بیستی داواوکێشەو گیروگرفتەکان بوو.