وەزیری رۆشنبیری لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵى ئاسمانى (K24) ئاشکرای دەکات، سەرۆکی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان سەرجەم وەزیرەکانی راسپاردوە، بۆ ئه‌وه‌ی لە ماوەی مانگێك دوای کۆبوونەوەی یەکەمی ئەنجوومەنی وەزیران، هه‌ر وه‌زاره‌تێك راپۆرتی خۆی تایبەت بە چاکسازی لە وەزارەتەکانیان ئاماده بكه‌ن.
له‌مباره‌یه‌وه محه‌مه‌د سه‌عید، وەزیری رۆشنبیری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت: ئەو راپۆرتەی ئاماده‌ی ده‌كه‌ن، لە چوارچێوەی هێڵە گشتیەکانی كارنامه‌ی کابینەی نۆیەم دەبێت.
له‌كاتێكیشدا هێڵە گشتیەکانی کارنامەی 4 ساڵی داهاتووی کابینەی نۆیەم له 13 بەش پێكهاتووە، یەکێك لە خاڵه‌كان رێکخستنەوەی کۆنفرانس، فيستيفاڵه جۆراوجۆرەکانە، کە لە ناوخۆ و دەرەوە پێشتر ئەنجام دراون. ئیدریس رەمەزان، پسپۆڕى ئابووری دەڵێت: ئەم هەنگاوە لە دوو رووه‌وه داهات بۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستان زیاد دەکات و دەبێتە ده‌رفه‌تێك بۆ رێکخستنەوەی کاروبارەکانی حکوومەت لە زۆربەی سێکتەرەکان.
هێڵە گشتیەکانی كارنامه‌ی کابینەی نۆیەم بەشێکی زۆریان لە چوارچێوەی چاکسازیە لە تەواوی جومگه حکوومییه‌كاندا، بە تایبەت رێکخستنی کۆنفرانس، چالاکیە جۆراو جۆرەکان و ئیفاد کردنی شاندەکانی حکوومەت لە ناوخۆ و دەرەوەی هەرێمی کوردستان، بەڵام تا ئێستا دیار نیە، شێوەی رێکخستنەوەیان لە سەر چ بنەمایەك و چ پێوەرێك دەبێت.