وەزیرى رۆشنبیرى ولاوان : پێشوازى لە چین و توێژە جیاوازەکان دەکات
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ ٢٠١٩/٧/١٨ به‌رێز( محمه‌د سه‌عید) وه‌زیرى رۆشنبیرى و لاوان له دیوانى وه‌زاره‌ت پێشوازى له (هه‌رێم كه‌مال ئاغا) ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و ئەندامى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق ,خاتوو (کوردە هاشم ) ئەندامى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق کرد کە بە مەبەستی پیرۆزبایی و دەست بەکاربوون وەک وه‌زیرى رۆشنبیرى و لاوان سه‌ردانى وه‌زاره‌تیان كرد ،له میانى سه‌ردانه‌كه‌یاندا وێراى پەیامى پیرۆزبایى, هیواى سه‌ركه‌وتنیان بۆ وەزیرى رۆشنبیرى خواست له‌ئەرک و کارەکانیدا.
هەر ئەمرۆ وەزیرى رۆشنبیرى و لاوان لە نووسینگەى تایبەتى خۆى پێشوازى لە ژمارەیەک کەسایەتى و بەرێوەبەرو کارمەندانى وەزارەت کرد کە بەمەبەستى پیرۆزبایی سەردانی بەرێز(محمد سەعید) وەزیرى رۆشنبیرى و لاوانیان کردبوو.