FacebookMySpaceTwitterGoogle Bookmarks

وەزیرى رۆشنبیرى ولاوان : پێشوازى لە بەرپرسانى حکومى و حزبى دەکات

18 تموز/يوليو 2019
وەزیرى رۆشنبیرى ولاوان : پێشوازى لە بەرپرسانى حکومى و حزبى دەکات
 
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ ٢٠١٩/٧/١٨ به‌رێز( محمه‌د سه‌عید) وه‌زیرى رۆشنبیرى و لاوان له‌ ئۆفیسى تایبەتى خۆى لە دیوانى وه‌زاره‌ت بەجیا پێشوازى له‌ بەرێزان (هه‌رێم كه‌مال ئاغا) ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و ئەندامى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق ,خاتوو (کوردە هاشم ) ئەندامى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق,(نصراللەسورچی) ئەندامی سەرکردایەتی و بەرپرسی مەڵبەندی نەینەوای یەکێتی نیشتمانی کوردستان کرد .
کە بە مەبەستی پیرۆزبایی و دەست بەکاربوونى بەرێزیان وەک وه‌زیرى رۆشنبیرى و لاوان سه‌ردانى وه‌زاره‌تیان كرد ،له‌ میانى سه‌ردانه‌كه‌یاندا وێراى پەیامى پیرۆزبایى, هیواى سه‌ركه‌وتنیان بۆ وەزیرى رۆشنبیرى خواست له‌ئەرک و کارەکانیدا.
هەر ئەمرۆ وەزیرى رۆشنبیرى و لاوان لە نووسینگەى تایبەتى خۆى پێشوازى لە ژمارەیەک کەسایەتى و بەرێوەبەرو کارمەندانى وەزارەت کرد کە بەمەبەستى پیرۆزبایی سەردانی بەرێز(محمد سەعید) وەزیرى رۆشنبیرى و لاوانیان کردبوو.

ناونیشان

ناونیشان: هەرێمی کوردستان-هەولێر

شەقامی شەست مەتری - چوارڕیانی عیزەدین فەیزی

سۆسیال میدیا

پەیوەندی

بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکانتان سەبارەت بە هەر کارێکی پەیوەست بە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان یا هەر فەرمانگەیەکی تری سەر بە وەزارەت دەتوانن پرسیارو داواکاری و سکاڵاکانتان لە رێگەی ئەم فۆرمەوە بنێرن

 
: هەولێر - شەقامى شەست مەترى
: 9640662568255
  نامەکە نەگەیشت.   نامەکەت گەیشت.