وەزیری ڕۆشنبیری ولاوان: پێشوازى لە کونسوڵى چیک کرد
رۆژى 2019/9/15 بهرێز (حهمهى حهمه سهعید)وهزیرى رۆشنبیرى و لاوان له ئۆفیسى تایبەتى خۆى , پێشوازى لە بهرێز(میخال سڤۆبۆدا)كونسوڵى گشتى چیك له ههرێمى كوردستان کرد.
لەودیداردا وەزیری ڕۆشنبیری ولاوان باسی گرنگى و بەهێزکردنى پەیوەندییە دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی چیک کرد .
هەردوولا جەختیان کردەوە دەبێ ئاستى پەیوەندییەکان فراوانترو باشتربکرێ بەتایبەت لەڕووی ئەنجامدانى چالاکى کلتوری , فەرهەنگی , ڕۆشنبیری وهونەری.
کە ئامانج لەبەهێزکردنى پەیوەندییەکان ئاشنابوونی هەردوو گەلی کورد و گەلی چیکە بەکلتورو وفەرهەنگی یەکتر .
لای خۆیەوە کونسوڵی گشتی چیک لەهەرێمی کوردستان ، سوپاسی وەزیری ڕۆشنبیری ولاوانی کردو هیوای سەرکەوتن وبەردەوامی بۆ خواست , هەروەها ئومێدەواربوو ئاستى پەیوەندییەکان لە داهاتوودا باتشتربێ لە ڕابردوو , بەتایبەت کە بارودۆخێکى گونجاوو لەبارتر هەیە بۆ ئەنجامدانى چالاکى هاوبەش.