سێیه‌م كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ولاوان به‌رێوه‌چوو.
رۆژى 2019/10/7 به ئاماده بوونى به‌ڕێز (حه‌مه‌ى حه‌مه سه‌عید)وه‌زیری ڕ‌ۆشنبیرى ولاوان و دكتۆر(سالارعوسمان)بریكارى وه‌زاره‌ت و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زاره‌ت،وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى ولاوان سێیه‌م كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زاره‌تى ئه‌نجامدا.
له‌میانى كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ى چه‌ند ته‌وه‌رێك كرا كه گرنگترینیان بریتى بوون له
1-گفتوگۆكردن له‌سه‌ر رێكخستن و یه‌كخستنه‌وه‌ى ڤستڤاڵه‌كان و چۆنیه‌تى به‌رێوه‌چونیان.
2-گفتوگۆكردن له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ى یه‌كه‌ى ژمێریارى بۆ ئه‌و قه‌زایانه‌ى پێویسته.
3-گفتوگۆكردن له‌سه‌ر دانانى ئالیه‌تى هاوكارى دارایی وه‌زاره‌تمان بۆ تیپ و سه‌نته‌ره‌كان و یانه وه‌رزشیه‌كان.
پاش ئه‌نجامدانى گفتوگۆێكى تێر و ته‌سه‌ل چه‌ند پێشنیار و راسپارده‌یەك خرانه ڕوو بەو ئامانجه‌ى له‌داهاتوویێكى نزیك بتوانرێ به پێى تواناى وه‌زاره‌ت ته‌واوى خاڵه‌كان جێبه‌جێ بكرێن
سێیه‌م كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ولاوان به‌رێوه‌چوو
Image Gallery
View the embedded image gallery online at:
https://www.mocy.gov.krd/index.php/2017-11-15-21-30-53/2017-11-15-21-32-23/item/555-2019-10-08-07-17-37#sigProIdd9747be724
https://www.mocy.gov.krd/index.php/2017-11-15-21-30-53/2017-11-15-21-32-23/item/555-2019-10-08-07-17-37#sigProIdd9747be724