بەئامادەبونی وەزیری رۆشنبیری و لاوان :کاری دەستی و خواردنی کوردواری لە پیشانگایەک نمایش کران.
بەمەبەستی ئاشنا کردنی خواردنە کوردییە کۆنەکان بە نەوەی نوێ و گرنگی دانی زیاتر بە کاری دەستی رۆژى ۲۰۱۹/۱۰/۱۹ رێکخراوی هۆرایزن ریلف بە ئامادەبونی بەرێز(حەمەی حەمە سەعید)وەزیری رۆشنبیری و لاوان و (خەلیل عەبدوڵلە)بەرێوبەری گشتی دیوان لە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان پیشانگایەکی کاری دەستی بۆ ژمارەێک خانم لە هۆڵی شێخ نوری شێخ ساڵح لە کتێخانەی گشتی سلێمانی کردەوە.لەم پیشانگایەدا وێرای نمایش کردنی چەندین جۆر کاری دەستی کۆن و مۆدێرن ،خانمان چەند جۆرێک لە خواردنە کوردەواریەکانیان ئامادە کردبوو،ئامانج لە کردنەوەی ئەم جۆرە پیشانگایانە زیندوکردنەوەی داب و نەریت و کلتوری کۆن و ئاشنا کردنیەتی بە نەوەی نوێ .
وەزیری رۆشنبیری و لاوان لەمیانی بینینی کارەکانیان وێرای دەست خۆشی هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ خواستن.