رۆژى ۲۰۱۹/۹/۱۰ بەڕێز(حەمەی حەمەسەعید )وەزیری ڕۆشنبیری ولاوان سەردانی (ئەنستیتیویا کەلەپورێ کوردی)لەدهۆک کرد،لەلایەن(بەهارعلی حاجی) بەڕێوبەری (ئنیستیتیوی کەلەپوری کوردی) لەدهۆک وستافەکەی پێشوازیی لێکرا.
وەزیری ڕۆشنبیری لەمیانی سەردانەکەیدا لەگەڵ بەڕێوبەر وستافەکەی کۆبووە. لەو کۆبوونەوەدا گفتوگۆ لەبارەی کەلەپوورو فۆلکلۆری کورد کرا.
بەهارعەلی وەک بەڕێوبەر باسی لە گرنگی و ئامانجی ئنیستیتیوکەی کرد و تیشکی خستە سەرکێشەو گرفتەکانی بەردەمیان.
وەزیری ڕۆشنبیری ولاوان وێڕای سوپاس ودەستخۆشی لە بەڕێوبەرو ستافەکەیان کە خۆبەخشانە ئەرکێکی گەورەو پیرۆزیان خستووەتە ئەستۆی خۆیان و توانیویانە بەشێک لەکەلەپورو فۆلکلۆری نەتەوەییمان بپارێزن ، ئاماژەی بەوەدا کە کورد بەهۆی ئەو ماڵوێرانی و شەڕوشۆڕەی ڕوووبەڕوی بۆەتەوە بەدرێژایی مێژوو, بەشێکی زۆری سامانی نەتەوەیی کە کەلەپورو فۆلکلۆرە لەناوچووە .
بۆیە پێویستمان بە دەزگاو ناوەندی هاوشێوەی (ئنیستیتیوتی کەلەپوری کوردی)یە بۆ کۆکردنەوە و پاراستنی ئەو سامانە نەتەوەییەمان .
هەروەها وتی:ئێمە وەک وەزارەتی ڕۆشنبیری بەگرنگییەوە لەم کارەی ئێوە دەڕوانین و بەئەرکی خۆمانی دەزانین هاوکارو پشتیوانی جدی ئەو ناوەندو دەزگا سەربەخۆیانەبین کەخزمەت بە کلتورو وفەرهەنگ و کەلەپوری نەتەوەییمان دەکەن.
لەبەشێکی تری سەردانەکەیدا بۆ پارێزگای دهۆک وەزیری ڕۆشنبیری ولاوان بە یاوەری بەڕێز(خلیل عبداللە) بەڕێوبەری گشتی دیوان , سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری وهونەری دهۆکیان کردوو بەشە جیاجیاکانیان بەسەرکردەوە.
وەزیرى رۆشنبیرى بەڕێز (ئەیوب ڕەمەزان) بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری دهۆکی ڕاسپارد وەک چۆن لەڕابردودا هاوکارو پشتیوان بووە بەهەمان نەفەس بەردەوام بێت لەگەڵیانداو هەوڵی جدی بدرێت بۆ چارەسەری کێشەکانیان و دروستکردنی پەیوەندییەکی باش لەنێوان وەزارەت و ئەم جۆرە ناوەندانە لەسنوری پارێزگاکەدا.
شایەنی باسە لەم کۆبوونەوەدا ئاماژە بەهەوڵ و ماندوبوونی هونەرمەند(مەزهەری خالقی)کرا کەئەم ئنستیتیویە بەهەوڵ وهیمەتی ئەو کراوەتەوەو پشتیوان بووە وەک چۆن لەسلێمانیش هەیەو خزمەتی باشی کردووە
وەزیری ڕۆشنبیری هیوای خواست لە پارێزگاو شارەکانی تری هەرێمی کوردستان هاوشێوەیان بکرێتەوە بۆ پاراستن و خزمەتی کەلەپورو فەرهەنگ و فۆلکلۆری کورد.