وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا (5) پۆست له‌ زانكۆی هه‌ولێری پزیشكی ڕاده‌گه‌ێنێت

Expires
False

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا پێنچ پۆست بۆ جارى یەکەم لە زانکۆى هەولێرى پزیشکى ڕادەگەێنێت، جاهەر کەسێک ئارەزووى هەیە ومەرجەکانى تێدایە دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (c.v) و داواکارییەکەى پێشکەش بکات ، تا ناوى لە لیستى خوازیاراندا تۆمار بکرێت .

 

پۆستەکان :

  1. ڕاگرى کۆلیژى پزیشکى
  2. ڕاگرى کۆلیژى پزیشکى ددان
  3. ڕاگرى کۆلیژى دەرمانسازى
  4. ڕاگرى کۆلیژى پەرستارى
  5. بەڕێوەبەرى گشتى  سەنتەرى توێژینەوەى پزیشکى

 

مەرجەکان :

  1. هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت.
  2. ناونیشانى زانستى لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت  .
  3. خزمەتى زانکۆیی لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت.

       

تێبینى :

  1. چانسى زیاتر دەدرێت بەو بەڕێزەى کە دید و بۆچون و بەرنامەى کار و چالاکییەکانى خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەوپێشبردنى زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکەى وەردەگرێت، زمانى ئینگلیزى و بەکارهێنانى کۆمپیوتەر هەلى زیاتر بۆ پیشکەشکار دەڕەخسێنیت .
  2. دواکات بۆ پێشکەشکردنى (c.v) و پوختەى ڕاژە کۆتایی دەوامى  ڕێکەوت   ٥/١٢/٢٠١٩ رۆژى پێنج شەممە  دەبێت.
  3. پێویستە پوختەى ڕاژەى لەلایەن بەرپرسى یەکەمى فەرمانگەکەیەوە واژوو کرابێت.
  4. هەر بەڕێزێک ئارەزوى هەیە و مەرجەکانى سەرەوەى تێدا بەدى دەکڕێت پێویستە  (c.v) و پوختەى ڕاژەى ڕاستەوخۆ  بهێنێت بۆ دیوانى وەزارەت بەرێوەبەرایەتى به‌دواداچونی پۆستەکان  ژورى ژمارە (70).

 

Vacant post
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی
Application deadline
2019-12-05
Email address
jobs@mhe-krg.org
City
هه‌ولێر
State/Province
زانكۆی هه‌ولێری پزیشكی
Country
Iraq
Image Vacancy
پۆستی زانكۆی هه‌ولێری پزیشكی