وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا چوار پۆست ڕاده‌گه‌ێنێت

Expires
False

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا ئەم پۆستانە له‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر ڕادەگەێنێت جا هەر کەسێک ئارەزوى هەیە و مەرجەکانى تێدابەدى دەکرێت دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (c.v) و داواکارییەکەى پێشکەش بکات ، تا ناوى لە لیستى خوازیاراندا تۆمار بکرێت .

 

یه‌كه‌م/ یاریدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆکاروبارى قوتابیان وخوێندکاران

 

مەرجەکان :

  1. هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت.
  2. ناونیشانى زانستى لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت  .
  3. زمانى ئینگلیزى بە باشى بزانیت.
  4. خزمەتى زانکۆیی لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت.
  5. شارەزایى لە کۆمپىوتەر هەبێت.

 

دوه‌م/ ڕاگرى پەیمانگەى تەکنیکى پزیشکى هەولێر/ پەیمانگەى تەکنیکى سۆران/پەیمانگەى تەکنیکى چۆمان

 

مەرجەکان :

1.نازناوى زانستى لە (مامۆستا) کەمترنەبئ.

2 .زمانى ئینگلیزى بزانیت.      

3 .خزمەتى زانکۆى لە (١٠) ساڵ کەمتر نەبئ.

.4  شارەزایى لە کۆمپیوتەر هەبێت.

 

تێبینىه‌كان :

  1. چانسى زیاتر دەدرێت بەو بەڕێزەى کە دیدو بۆچون و بەرنامەى کار و چالاکییەکانى خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەوپێشبردنى زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکەى وەردەگرێت، زمانى ئینگلیزى و بەکارهێنانى کۆمپیوتەر هەلى زیاتر بۆ پیشکەشکار دەڕەخسێنیت .
  2. دواکات بۆ پێشکەشکردنى (c.v) و پوختەى ڕاژە کۆتایی دەوام . ڕێکەوتى (10/31/2019) رۆژى پێنچ شەممه  دەبێت.
  3. پێویستە پوختەى ڕاژەى لەلایەن بەرپرسى یەکەمى فەرمانگەکەیەوە واژوو کرابێت، کە وێنەیەکى هاوپێچە .  
  1. وە هەر بەڕێزێک ئارەزوى هەیە و مەرجەکانى سەرەوەى تێدا بەدى دەکڕێت پێویستە  (c.v) و پوختەى ڕاژەى ڕاستەوخۆ  بهێنێت بۆ دیوانى وەزارەت بەرێوەبەرایەتى پۆستەکان ژورى ژمارە (70).
Vacant post
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی
Job Reference

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌دواداچونی پۆسته‌كان

Application deadline
2019-10-31
Email address
jobs@mhe-krg.org
City
هه‌ولێر
State/Province
سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر
Country
Iraq
Image Vacancy
پۆستی یاریده‌ده‌ر و ڕاگر