له‌سه‌ر پێشنیازی د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و، به‌مه‌به‌ستی باشتركردنی به‌رنامه‌ی خوێندن له به‌شه‌كانی زمانی ئینگلیزی و په‌ره‌پێدانی توانستی ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی مامۆستایان له به‌شه‌كانی زمانی ئینگلیزی، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌عیراق له‌رێگه‌ی رێكخراوی (IREX) ئایرێكس بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ خولی راهێنان بۆ مامۆستایانی به‌شی زمانی ئینگلیزی له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه.
له‌پێناو دروستكردنی په‌یوه‌ندی زانستی و ئه‌كادیمی له‌نێوان زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مریكا، رێكخراوی (IREX) ئایرێكس به‌پشتگیری دارایی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له عێراق بۆ یه‌كه‌م جار له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان خولێكی راهێنان بۆ (22 ) مامۆستا له به‌ش و سه‌نته‌ره جیاكانی زمانی ئینگلیزی له سه‌رجه‌م زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه، خوله‌كه له سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو ده‌ستپێده‌كات, كه تیایدا (10) مامۆستای راهێنراو هه‌ڵده‌بژێردرێن ڕه‌وانه‌ی ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كرێن بۆ به‌شداربون له خولێكی تری راهێنان كه له‌ماوه‌ی مانگه‌كانی شوبات - حوزه‌یرانی ساڵی داهاتوو له ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
دوای ته‌واوكردنی ماوه‌ی خوله‌كه هه‌ر به‌شداربوویه‌ك و پاش گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ هه‌رێمی كوردستان، خول و راهێنان له‌پێناو باشتركردنی به‌رنامه‌ی خوێندن له‌به‌ش و سه‌نته‌ره‌كانی زمانی ئینگلیزی له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن, به ئامانجی په‌ره‌پێدان و تێگه‌یشتنی هاوبه‌ش و شاره‌زایی كه‌لتوری نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مریكا.
ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی