له چوارچێوه‌ی بایه‌خپێدانه‌كانی د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، كردنه‌وه‌ی (كۆلێجی كۆمپیوته‌ر ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری) له شاری خانه‌قی ڕاگه‌یاند و وتی: له ساڵی داهاتوه‌وه خوێندكاران ده‌توانن له‌و كۆلێجه ده‌ست به‌خوێندنی ئه‌كادیمی خۆیان بكه‌ن.
ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، ئه‌مڕۆ پێنچ شه‌ممه، ڕێكه‌وتی (29/11/2018) له میانه‌ی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك دامه‌زراوه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له سنوری گه‌رمیان هات.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا و، له یه‌كه‌م وێستگه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی سه‌ردانی زانكۆی گه‌رمیانی كرد و، به‌گه‌رمی له‌لایه‌ن د.سیروان حسین ساڵح سه‌رۆكی زانكۆی گه‌رمیان پێشوازی لێكرا.
له دیدارێكدا، گفتوگۆ له‌باره‌ی هه‌نگاوه‌كانی به‌روپێشبردنی زانكۆی گه‌رمیان كرا، بۆ ئه‌وه‌ش د.یوسف گۆران سه‌رۆكی زانكۆی گه‌رمیانی ڕاسپارد به‌سود وه‌رگرتن له ئه‌زمونی زانكۆكانی دیكه هه‌وڵه‌كانیان چڕبكه‌نه‌وه بۆ ئاوێته‌بونی به‌سیستمی بۆلۆنیا، وتیشی به‌هۆی ئه‌و سیستمه‌وه ده‌توانن زۆرێك له كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و، ئاستی زانستی خوێندكارانیش به‌رز بكه‌نه‌وه، ڕونیشیكرده‌وه جێبه‌جێكردنی ئه‌و سیستمه ده‌رفه‌تی باشتری كاركردن بۆ ده‌رچوان له كۆمپانیا و دامه‌زراوه جیاكان ده‌ڕه‌خسێنێ، جگه له‌وه‌ش خویندكاران باشتر ئاوێته‌ی كێشه و بابه‌ته‌كانی كۆمه‌ڵگه ده‌كات.
له به‌رامبه‌ردا، د.سیروان حسێن سه‌رۆكی زانكۆی گه‌رمیان به‌گرنگیه‌وه پێشوازی له ڕاسپارده‌كانی وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی كرد و، ڕایگه‌یاند: ئه‌وه‌ی به‌ئێمه بكرێ درێخی ناكه‌ین و، هه‌مو هه‌وڵه‌كانیشمان به‌و ئاراسته ده‌خه‌ینه گه‌ڕ.
له وێستگه‌یه‌كی دیكه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هاوڕێ له‌گه‌ڵ د.سیروان حسێن سه‌رۆكی زانكۆی گه‌رمیان له شاری خانه‌قی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی كه‌لاری به‌سه‌ركرده‌وه و، به‌گه‌رمی له‌لایه‌ن د.ئه‌یاد فایق شه‌هاب ڕاگری په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی كه‌لار و د.عه‌لی جه‌بار سه‌رۆكی به‌شی ئای تی مامۆستایان پێشوازیان لێكرا.
هه‌ر له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ شاری خانه‌قی د.یوسف گۆران باڵه‌خانه‌ی كۆلێجی كۆمپیوته‌ر ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كرده‌وه، ئه‌و كۆلێجه كه به‌شه‌كانی (ئای تی، نێتۆرك، مه‌لتی میدیا) لهخۆدهكرێ به‌ته‌واوه‌تی له ڕوی ژێرخانی و سه‌رخانه‌وه ئاماده‌یه و، به‌بڕی (510،000) دۆلار له‌سه‌ر بودجه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دروستكراوه، واش بڕیاره ساڵی داهاتو ئه‌و كۆلێجه شانه‌به‌شانی كۆلێجه‌كانی (زمان و زانسته مرۆڤایه‌تیه‌كان و كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزش) زانكۆی گه‌رمیان له شاری خانقی پێشوازی له ده‌رچوانی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی بكات، بۆ ئه‌وه‌ش وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی پیرۆزبای له ئه‌كادیمیستان و خوێندكاران و دانیشتوانی شاری خانه‌قی كرد و، هیوای خواست كردنه‌وه‌ی ئه‌و كۆلێجه ببێته ناوه‌ندێكی دیكه‌ی گرنگ بۆ په‌روه‌رده‌كردن و پێگه‌یاندنی گه‌نجانی خانه‌قی و كوردستان خزمه‌تكردن به‌دانیشتوانه‌كه‌ی، چونكه كردنه‌وه‌ی ئه‌و كۆلێجه یه‌كێكه له پێویستیه هه‌نوكه‌یه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه.
له به‌رامبه‌ردا، سه‌رۆكی زانكۆی گه‌رمیان به‌ناوی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆكه‌یان و دانیشتوانی خانه‌قی دوای به‌خێرهێنانی وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی سوپاسی پاڵپشتی و پشتیوانیه به‌رده‌وامه‌كانیشی بۆ زانكۆی گه‌رمیان و بایه‌خدانه‌كانیان به‌پڕۆسه‌ی خوێندنی باڵا له ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان كرد، هه‌روه‌ك پشتیوانی زانكۆكه‌یانی بۆ ستافی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی كۆلێجه له خانه‌قی دوپاتكرده‌وه.
له وێستگه‌ی كۆتایی سه‌ردانه‌كه‌یدا و، له سه‌عات (3)ی دوای نیوه‌ڕۆ، د.یوسف گۆران به‌شداری له پانێڵێكی كۆلێجی زمان و زانسته مرۆڤایه‌تیه‌كانی خانه‌قی كرد، كه تایبه‌ت بو به هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌كادیمیانه‌ی په‌رتوكی (شۆڕشی كوردستان و گۆڕانكارییه‌كانی سه‌رده‌م)، كه‌له‌لایه‌ن نوسه‌ر و سیاسه‌تمه‌دار و ڕۆشه‌نگه‌ر (مه‌لا به‌خیتار) نوسراوه‌ته‌وه، له‌و پانێڵه‌دا كه نوسه‌ری په‌رتوكه‌كه و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له ڕه‌خنه‌گه‌ران و نوسه‌ران و مامۆستایانی زانكۆ له شاره‌كانی كوردستان و به‌سره و بابل و حله ئاماده‌یبون، به‌ر له تاوتوێكردنی په‌رتوكه‌كه چه‌ند وته‌یه‌كی تێدا پێشكه‌ش كرا.
له‌و باره‌یه‌وه د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی دوای به‌خێرهێنانی میوانه‌كان، مژده‌ی كردنه‌وه‌ی (كۆلێجی كۆمپیوته‌ر ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری) له شاری خانه‌قی ڕاگه‌یاند و وتی: ئه‌م كۆلێجه بۆ ساڵی خوێندنی (2019-2020) خوێندكار وه‌رده‌گرێ، وتیشی سێ به‌ش له خۆده‌گرێ، ئه‌وه‌ش بناخه‌یه‌كی باش ده‌بێ بۆ خزمه‌تكردنی شاری خانه‌قی به‌تایبه‌ت ناوچه‌كه و كوردستانیش به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، چونكه بونی ئه‌و به‌شانه زۆر به‌سوده، بۆیه ده‌ستخۆشی له لێپرسراوان و سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی گه‌رمیان ده‌كه‌م، وتیشی زۆر گرنگه په‌یوه‌ندیه‌كی پته‌و له نێوان زانكۆ و كۆمه‌ڵگه و شار هه‌بێ، چونكه زانكۆ و كۆمه‌ڵگه په‌یوه‌ندیه‌كی كارلێكیان له‌گه‌ڵ یه‌ك هه‌یه، د.یوسف گۆران به‌گرنگیه‌وه باسی له به‌ستنی ئه‌و جۆره پانێڵانه كرد و ڕایگه‌یاند: به‌ستنی ئه‌م جۆره پانێڵانه ئه‌توانێ خزمه‌تێكی زۆر بكات بۆ بزوتنه‌وه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی.
له‌لای خۆیانه‌وه، مه‌لا به‌ختیار نوسه‌ر و ڕوناكبیر و، د.سیروان حسین سه‌رۆكی زانكۆی گه‌رمیان سوپاسی وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیان كرد، له به‌رامبه‌ر بایهخپێدانهكانیان به‌گه‌رمیان و خانه‌قی، له به‌شیكی دیكه‌ی وته‌كانیاندا باسیان له گرنگی خوێندن بۆ پێشخستنی كۆمه‌ڵگه كرد، به‌تایبه‌ت له چۆنیه‌تی سود وه‌رگرتن له ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری.