وەزارەتى خوێندنى باڵا دوو پۆشت لە زانکۆى چەرموو ڕادەگەێنێت

Expires
False

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا پۆستەکانى ( یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆى چەرموو بۆ کاروبارى خوێندکاران ، ڕاگرى کۆلێژى زانستە کردارى و تەندروستیەکان بۆ جارى دووەم ) لە سەرۆکایەتى زانکۆى چەرموو ڕادەگەێنێت, جا هەر کەسێک ئارەزوى هەیە و مەرجەکانى تێدایە دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (c.v) و داواکارییەکەى پێشکەش بکات ، تا ناوى لە لیستى خوازیاراندا تۆمار بکرێت .

یەکەم/ بانگەوازکردن پۆست :

  • یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆى چەرموو بۆ کاروبارى خوێندکاران .(بۆ جارى دووەم )
  • ڕاگرى کۆلێژى زانستە کردارى و تەندروستیەکان. (بۆ جارى دووەم )

 

دووەم/ مەرجەکان :

  1. هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت.
  2. ناونیشانى زانستى لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت  .
  3. خزمەتى زانکۆیی لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت.

 

تێبینى /

1. چانسى زیاتر دەدرێت بەو بەڕێزەى کە دیدو بۆچون و بەرنامەى کار و چالاکییەکانى خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەوپێشبردنى زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکەى وەردەگرێت، زمانى ئینگلیزى و بەکارهێنانى کۆمپیوتەر هەلى زیاتر بۆ پیشکەشکار دەڕەخسێنیت .

2. دواکات بۆ پێشکەشکردنى (c.v) و پوختەى ڕاژە کۆتایی دەوامى  ڕێکەوتى( 19/8/2018) رۆژى یەک شەممە دەبێت.

3. پێویستە پوختەى ڕاژەى لەلایەن بەرپرسى یەکەمى فەرمانگەکەیەوە واژوو کرابێت، کە وێنەیەکى هاوپێچە .  

4. هەر بەڕێزێک ئارەزوى هەیە و مەرجەکانى سەرەوەى تێدا بەدى دەکڕێت دەتوانى (c.v) و پوختەى ڕاژەى ڕاستەوخۆ بۆ ئەم ئیمیلە (jobs@mhe-krg.org) ڕەوانە بکات.

 

 

Vacant post
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى
Application deadline
2018-08-19
Email address
jobs@mhe-krg.org
City
سلێمانى
State/Province
زانکۆى چەرموو
Country
Iraq
Image Vacancy