د.یوسف گۆران وهزیری خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی ڕایگهیاند: د.کەریم عەبدول لە ماوەى کارکردنى ئەم چەند ساڵەم لەگەڵى بۆم دهركهوت نمونەى ئەکادیمیستى دڵسۆز بوە.
ئەو ڕاگەیاندنەى د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئەمرۆ چوارشهممە ڕێكهوتی (8/8/2018) لەمیانەى مەراسیمى ماڵئاوایكردن و خانەنشینبون و ڕێزلێنان له پ.د.کەریم ساڵح عەبدول ڕاوێژکارى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى هات.
لهو مهراسیمهدا، کە بە ئامادەبونى ژمارەیەک لە سەرۆکى زانکۆکانى کوردستان بەڕێوەچو، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى وتى: من زیاتر لە چوار ساڵە بەئاسانى و بەخۆشى بەشێکى زۆرى ئەرکەکانم لەگەڵ پڕۆفیسۆر د.کەریم عەبدول جێبەجێکردوە، ئەو نمونەى ئەکادیمیستى دڵسۆز بوە بۆ کارەکەى.
د.یوسف گۆران وتیشى: سوپاست دەکەین بۆ ئەو دەیان ساڵەى خزمەتکردنت بۆ پڕۆسەى خوێندن لە زانکۆکانى کوردستان، وتیشى: ئەمە مەراسیمى ماڵئاوایى نیە، بەڵکو ڕێزلێنانە لەو ماوە درێژەى خزمەتت بە پڕۆسەى زانست و خوێندن لە کوردستان کردوە، بۆیه لهمهودواش هەمیشە دەرگاى وەزارەت بەڕوى جەنابتان کراوە و، هەمیشە ئێمە بۆ کارەکانمان سود لە ئەزمونى ئێوە وەردەگرین.
لەبەرامبەردا پرۆفیسۆر د.کەریم ساڵح عەبدول لەپاڵ ئاراستەکردنى سوپاس و پێزانینى تایبەتى بۆ د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و ڕاوێژکار و سەرۆکى زانکۆکان و بەڕێوەبەرى گشتى و یاریدەرانى بەڕێوەبەرى گشتى و فەرمانبەران و ستافى وەزارەت وتى: من زۆر ئاسودە بومە بەو ئەرکەى کە پێم سپێردرابو، بۆیه هەمیشە بەڕۆحى برایەتى کارمان کردوە و، کارەکانیشمان لەچوارچێوەى یاسا و ڕێنماییەکان بوە، وتیشى: هیواخوازم پرۆسەى خوێندنى باڵا له كوردستان پێشکەوتنى بەرچاو بەخۆیەوە ببینێت و، ئاستى خوێندن لە زانکۆکانمان بگات بەئاستى نێودەوڵەتى.
لەکۆتایى مەراسیمەکەشدا د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستی له بهرامبهر كار و ههوڵ و ماندوبون و ئهو خزمهته زۆرهی پێشكهش بهپێشكهوتنی پرۆسهی خوێندنی باڵا له كوردستانی كردوه سوپاس و پێزانینى وەزارەتى پێشکەشى د.کەریم ساڵح عەبدول کرد، ههروهك لهلایهن ژمارهیهك له سهرۆك زانكۆكان دیاری و یادگاریان پێشكهش به پ.د.كهریم ساڵح عهبدول كرد.