لە کۆبونەوەی نێوان وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و پارێزگارى هەڵەبجە، تەئکید لە هەماهەنگى و هاوکارى زانکۆ و حکومەتى خۆجێى کرایەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتى (١٨/٢/٢٠٢٠) د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پێشوازیکرد لە ئازاد تۆفیق پارێزگارى هەڵەبجەو کاوە عەلى جێگرى پارێزگار.
لە دیدارێکدا پارێزگارى هەڵەبجە سوپاسى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى کرد بۆ هەوڵ و بڕیارەکانى بە ئاراستەى گەشەپێدان و پێشخستنى ئاستى زانکۆى هەڵەبجە. هەروەک تەئکیدیشى لە هەماهەنگى و هاوکارى نێوان زانکۆ و حکومەتى خۆجێى کردەوە، بۆ ئەمەش بەڵێنیدا پشتیوانى تەواوى پرۆسەى خوێندنى باڵاو زانکۆى هەڵەبجە بێت.
لەبەرامبەردا د. ئارام محمد قادر دوپاتیکردەوە هەڵەبجە بەشێکە لە ناسنامەى نەتەوەیمان و ئەوەى لە تواناماندا بێت بۆ پێشخستنى ئاستى زانکۆى هەڵەبجە درێخى ناکەین، بۆ ئەمەش پێویستە هەموان وەک یەک تیم خزمەت بە خەڵک و شارەکە بکەین.
وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕاشیگەیاند: باشترن پاداشت بۆ شارى هەڵەبجە، بنیادنانى زانکۆیەکى پێشکەوتو و ئاست بەرزە، کە بتوانێت خزمەت بە رۆڵەکانى میللەتەکەمان بکات، وتیشى: شارى هەڵەبجە نانسنامەى نەتەوەیمانە دەبێت هەمو هەوڵەکانمان چڕبکەینەوە بۆ سەرخستنى زانکۆى هەڵەبجە.