پرۆگرامی كوردسكۆلهرشیپ كه یه‌كێكه له پرۆژه ستراتیجیه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بۆ بایه‌خدان به‌زمان و ئه‌ده‌ب و كه‌لتوری كورد، له‌لایه‌ن سكۆلهرهكانی دونیا گه‌وره‌ترین پێشوازی لێكراوه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا و، دوابه‌دوای ڕاگه‌یاندنی پڕۆگرامی كوردسكۆلهرشیپ بۆ پێشكه‌شكاری نێوده‌وڵه‌تی به‌مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی خوێندنی به‌كالۆریۆس له بواری زمان و ئه‌ده‌ب و مێژو و كه‌لتوری كوردی (450) كه‌س داواكاریان گه‌یشته وه‌زاره‌ته‌كه‌مان.
پێشكه‌شكاران له زۆربه‌ی وڵاتانی (ئاسیا، ئه‌فریقیا، ئه‌مریكا، كه‌نه‌دا، ئه‌مریكای لاتین، ئه‌وروپا و وڵاتانی دراوسێ) داواكارییان پێشكه‌شكرد، به‌گه‌یشتنی داواكارییه‌كان، ئێستا تیمه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌مان سه‌رقاڵی پرۆسیسكردنی داواكارییهكانن و، له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ئه‌نجامی به‌رایی به‌خشینی یه‌كه‌مین كوردسكۆلهرشیپ بۆ ساڵی خوێندنی (2018-2019) ڕاده‌گه‌ێنین.
بونی ئه‌م ژماره زۆره‌ی پێشكه‌شكاران ڕه‌نگدانه‌وه‌ی سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان و ناو و ناوبانگی زانكۆكان و كه‌رتی خوێندنی باڵا-ی كوردستانه له‌سه‌ر ئاستی دونیا، له‌هه‌مان كاتدا گرنگیپێدانی سكۆلهرهكانی دونیایه به‌زمان و كه‌لتور و مێژو جوگرافیا و فه‌رهه‌نگی كوردی، هه‌روه‌ك ڕێچكهیهكیشه بۆ بهشداریپیكردنی هزر و تێڕوانینی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی زمان و ئه‌ده‌ب و مێژو و كه‌لتوری كوردستان.
وه‌زاره‌ته‌كه‌مان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌كاته‌وه، كه ئه‌م پرۆگرامه له ساڵانی داهاتو به‌رده‌وام ده‌بێ و، ئاسته‌كانی دیكه‌ی خوێندنی باڵا/ ماسته‌ر و دكتۆراش ده‌كرێته‌وه.
پرۆگرامی كوردسكۆلهرشیپ بریتییە لە تەرخانکردنی ژمارەیەک کورسی خوێندنی بەکالۆریوس، ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆکانی کوردستان بۆ قوتابی و خوێندکاری نێودەوڵەتی لە بوارەکانی زمان و ئەدەب و مێژوو کەلتور و جوگرافیا و دیراساتی کوردی، لە چوارچێوەی ئەم پرۆژەیەدا، پێشکەشکارانی نێودەوڵەتی دەتوانن لەو بوارانەدا لە زانکۆکانی کوردستان لە ژێر سەرپەرشتی مامۆستا و شارەزایانی هەرێمی کوردستان درێژە بە خوێندن بدەن، کۆی تێچوی ئەم پڕۆژەیەش لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی دابین دەکرێت.