وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا دوو پۆست له‌ زانكۆی چه‌رموو ڕاده‌گه‌ێنێت

Expires
False

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا دوو پۆست  لە سەرۆکایەتى زانکۆى چەرموو ڕادەگەێنێت, جا هەر کەسێک ئارەزوى هەیە و مەرجەکانى تێدایە دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (c.v) و داواکارییەکەى پێشکەش بکات ، تا ناوى لە لیستى خوازیاراندا تۆمار بکرێت .

 

یەکەم/ پۆسته‌كان :

  1. یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆى چەرموو بۆ کاروبارى خوێندکاران .
  2. ڕاگرى کۆلێژى زانستە کردارى و تەندروستیەکان.

 

دووەم/ مەرجەکان :

  1. هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت.
  2. ناونیشانى زانستى لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت  .
  3. خزمەتى زانکۆیی لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت.

 

تێبینى /

  1. چانسى زیاتر دەدرێت بەو بەڕێزەى کە دیدو بۆچون و بەرنامەى کار و چالاکییەکانى خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەوپێشبردنى زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکەى وەردەگرێت، زمانى ئینگلیزى و بەکارهێنانى کۆمپیوتەر هەلى زیاتر بۆ پیشکەشکار دەڕەخسێنیت
  2. دواکات بۆ پێشکەشکردنى (c.v) و پوختەى ڕاژە کۆتایی دەوامى  ڕێکەوتى( 5/8/2018) رۆژى یەک شەممە دەبێت.
  3. پێویستە پوختەى ڕاژەى لەلایەن بەرپرسى یەکەمى فەرمانگەکەیەوە واژوو کرابێت.
  4. هەر بەڕێزێک ئارەزوى هەیە و مەرجەکانى سەرەوەى تێدا بەدى دەکڕێت دەتوانى (c.v) و پوختەى ڕاژەى ڕاستەوخۆ بۆ ئەم ئیمه‌یلە (jobs@mhe-krg.org) ڕه‌ه‌وانه‌ بكات. .
Vacant post
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی
Application deadline
2018-08-05
Email address
jobs@mhe-krg.org
City
سلێمانی
State/Province
زانكۆی چه‌رموو
Country
Iraq
Image Vacancy
job