Expires
False
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا پۆستى (یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى خوێندکاران ) لە سەرۆکایەتى زانکۆى ڕاپەرین ڕادەگەێنێت, جا هەر کەسێک ئارەزوى هەیە و مەرجەکانى تێدایە دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (c.v) و داواکارییەکەى پێشکەش بکات ، تا ناوى لە لیستى خوازیاراندا تۆمار بکرێت .
مەرجەکان :
- هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت.
- ناونیشانى زانستى لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت .
- خزمەتى زانکۆیی لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت.
تێبینى /
- چانسى زیاتر دەدرێت بەو بەڕێزەى کە دیدو بۆچون و بەرنامەى کار و چالاکییەکانى خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەوپێشبردنى زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکەى وەردەگرێت، زمانى ئینگلیزى و بەکارهێنانى کۆمپیوتەر هەلى زیاتر بۆ پیشکەشکار دەڕەخسێنیت.
- دواکات بۆ پێشکەشکردنى (c.v) و پوختەى ڕاژە کۆتایی دەوامى ڕێکەوتى( 17/5/2018) رۆژى پێنچ شەممە دەبێت.
- پێویستە پوختەى ڕاژەى لەلایەن بەرپرسى یەکەمى فەرمانگەکەیەوە واژوو کرابێت.
- هەر بەڕێزێک ئارەزوى هەیە و مەرجەکانى سەرەوەى تێدا بەدى دەکڕێت دەتوانى (c.v) و پوختەى ڕاژەى ڕاستەوخۆ بۆ ئەم ئیمیلە (jobs@mhe-krg.org) ڕەوانە بکات.
Vacant post
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى
Application deadline
2018-05-17
Email address
jobs@mhe-krg.org
City
سلێمانى
State/Province
سەرۆکایەتى زانکۆى ڕاپەڕین
Country
Iraq
Image Vacancy