وەزارەتى خوێندنى باڵا پۆستێک لە زانکۆى کۆیە ڕادەگەینێت

Expires
False

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بۆ جارى دووەم لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا پۆستى (پۆستى ڕاگرى فاکەڵتى زانستە مرۆڤایەتى و کۆمەڵایەتیەکان) لە زانکۆى کۆیە ڕادەگەینێت ، بۆیە داوا لە خوازیاران دەکەین ئەوانەى کە مەرجەکانیان تێدایە لە کاتى دیاریکراودا (c.v) و پوختەى ڕاژەى خۆیان ڕەوانەى ئەو ئیمەیلى خوارەوە بکەن.

مەرجەکان :

  1. پێویستە خوازیار هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت .
  2. ناونیشانى زانستى لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت .
  3. خزمەتى زانکۆیی لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت.

تێبینى :

  1. چانسى زیاتر دەدرێت بەو بەڕێزەى کە دیدو بۆچوون و بەرنامەى کار و چالاکییەکانى خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەوپێشبردنى زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکەى وەردەگرێت.
  2. زمانى ئینگلیزى و بەکارهێنانى کۆمپیوتەر بەباشى بزانیت .
  3. پوختەى ڕاژەى لەلایەن بەرپرسى یەکەمى فەرمانگەکەیەوە واژوو کرابێت کە وێنەیەکى هاوپێچە.
  4. دواکات بۆ پێشکەشکردنى(c.v)وپوختەى ڕاژە کۆتایی دەوامى رۆژى دوو شەممە(23/4/2018) دەبێت.
  5. هەر بەڕێزێک ئارەزوى هەیە و مەرجەکانى سەرەوەى تێدا بەدى دەکڕێت دەتوانى (c.v) و پوختەى راژەى راستەوخۆ بۆ ئەم ئیمیلە بنێرێت. (jobs@mhe-krg.org) ، وەهەروەها ئەوەى جارى یەکەم (c.v)وپوختەى ڕاژە بؤمان رەوانەکردووە پێویست ناکات دووبارە بكاتەوە .

 

Vacant post
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى
Application deadline
2018-04-23
Email address
jobs@mhe-krg.org
City
هەولێر
State/Province
سەرۆکایەتى زانکۆى کۆیە
Country
Iraq
Image Vacancy