وەزارەتى خوێندنى باڵا پۆستێک لە زانکۆى کۆیە ڕادەگەێنێت

Expires
False

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بۆ جارى یەکەم  پۆستى (راگرى فاکەڵتى زانستە مرؤڤایەتى و کۆمەڵایىتیەکان) لە زانکۆى کۆیە ڕادەگەینێت ، بۆیە داوا لە خوازیاران دەکەین ئەوانەى کە مەرجەکانیان تێدایە لە کاتى دیاریکراودا (c.v) و پوختەى ڕاژەى خۆیان ڕەوانەى ئەو ئیمەیلى خوارەوە بکەن.

یەکەم / مەرجەکان :

  1. پێویستە خوازیار هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت .
  2. ناونیشانى زانستى لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت .
  3. خزمەتى زانکۆیی لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت.

دووەم/ تێبینى :

  1. چانسى زیاتر دەدرێت بەو بەڕێزەى کە دیدو بۆچوون و بەرنامەى کار و چالاکییەکانى خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەوپێشبردنى زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکەى وەردەگرێت.
  2. زمانى ئینگلیزى و بەکارهێنانى کۆمپیوتەر بەباشى بزانیت .
  3. پوختەى ڕاژەى لەلایەن بەرپرسى یەکەمى فەرمانگەکەیەوە واژوو کرابێت.
  4. دواکات بۆ پێشکەشکردنى(c.v)وپوختەى ڕاژە کۆتایی دەوامى رۆژى سێ شەممە(6/2/2018) دەبێت.
  5. هەر بەڕێزێک ئارەزوى هەیە و مەرجەکانى سەرەوەى تێدا بەدى دەکڕێت دەتوانى (c.v) و پوختەى راژەى راستەوخۆ بۆ ئەم ئیمیلە بنێرێت. (jobs@mhe-krg.org).

 

 

 

Vacant post
Ministry of Higher Education and Scientific Research
Application deadline
2018-02-08
Email address
jobs@mhe-krg.org
City
Erbil
State/Province
سەرۆکایەتى زانکۆى کۆیە
Country
Iraq
Image Vacancy
jobs2