ڕاگەیاندنى (٩) پۆست لە زانکۆى سلێمانى

Expires
False

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى (٩) پۆست لە زانکۆى سلێمانى ڕادەگەینێت ، بۆیە داوا لە خوازیاران دەکەین ئەوانەى مەرجەکانیان تێدایە لە کاتى دیاریکراودا (c.v) و پوختەى ڕاژەى خۆیان ڕەوانەى ئەو ئیمەیلى خوارەوە بکەن.

یەکەم : پۆستەکانى سەرۆکایەتى زانکۆى سلێمانى بؤ جارى یەکەم :

  1. یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى خوێندکاران
  2. یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى زانست و خوێندنى باڵا
  3. ڕاگرى کۆلێجى کارگێرى و ئابوورى
  4. ڕاگرى کۆلێجى هونەرە جوانەکان
  5. ڕاگرى کۆلێجى پەروەردەى زانستە مڕۆڤایەتییە/ سید صادق
  6. ڕاگرى کۆلێجى پەروەردەى بنەڕەت
  7.  ڕاگرى کۆلێجى یاسا
  8.  ڕاگرى کۆلێجى زانستە مرۆڤایەتییەکان
  9.  ڕاگرى کۆلێجى پەروەردە

یەکەم / مەرجەکان :

  1. پێویستە خوازیار هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت .
  2. ناونیشانى زانستى لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت .
  3. خزمەتى زانکۆیی لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت.

دووەم/ تێبینى :

  1. چانسى زیاتر دەدرێت بەو بەڕێزەى کە دیدو بۆچوون و بەرنامەى کار و چالاکییەکانى خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەوپێشبردنى زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکەى وەردەگرێت.
  2. زمانى ئینگلیزى و بەکارهێنانى کۆمپیوتەر بەباشى بزانیت .
  3. پوختەى ڕاژەى لەلایەن بەرپرسى یەکەمى فەرمانگەکەیەوە واژوو کرابێت.
  4. دواکات بۆ پێشکەشکردنى(c.v)وپوختەى ڕاژە کۆتایی دەوامى رۆژى دووشەممە(29/1/2018) دەبێت.
  5. هەر بەڕێزێک ئارەزوى هەیە و مەرجەکانى سەرەوەى تێدا بەدى دەکڕێت دەتوانى (c.v) و پوختەى راژەى راستەوخۆ بۆ ئەم ئیمیلە بنێرێت. (jobs@mhe-krg.org).
Vacant post
Ministry of Higher Education and Scientific Research
Application deadline
2018-01-29
Email address
jobs@mhe-krg.org
City
سلێمانى
State/Province
سەرۆکایەتى زانکۆى سلێمانى
Country
Iraq
Image Vacancy
post slimani