زانکۆى سۆران پێویستى بە گواستنەوەى ڕاژەى (٤) فەرمانبەر هەیە

Expires
False

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بانگەواز بۆ گواستنەوەى ڕاژەى فەرمانبەران بۆ میلاکى سەرۆکایەتى زانکۆى سۆران دەکات جا هەر بەڕێزێک ئارەزوى هەیە و مەرجەکانى خوارەوەى  تێدا بەدى دەکڕێت دەتوانى  (c.v) و پوختەى ڕاژەى ڕاستەوخۆ  بۆ ئەم ئیمیلە بنێرێت . (per.directorate@soran.edu.iq)

 

یەکەم/  مەرجەکان :

ژ

ئاستى بڕوانامە بەلایەنى کەم

پسپۆرى داواكراو

ساڵانى خزمەت

توانستى

زمانى ئینگلیزى

بوارى کۆپیوتەر

1

ماستەر

یاسا

10 ساڵ

شارەزایی هەبێت

شارەزایی تەواوى هەبێت

2

بکالۆریوس

یاسا

5 ساڵ

6 ى IELTS   هەبێت

شارەزایی تەواوى هەبێت

3

بکالۆریوس

ئەندازیارى شارستانى

10 ساڵ

5 ى IELTS   هەبێت

شارەزایی تەواوى هەبێت

4

بکالۆریوس

کارگێرى کار

5 ساڵ

شارەزایی هەبێت

شارەزایی تەواوى هەبێت

 

دووەم /تێبینى :

  1. پێویستە داواکار پێشتر لە فەرمانگەکانى حکومەتى هەرێمى دامەزرابێت ، واتە ئەم هەلە گواستنەوەى ڕاژەیە نەک دامەزراندن.
  2. ئەم گواستنەوەیە لەسەر بنەماى شارەزایی و لێهاتوویی و کێبرکێ کردن دەبێت .
  3. دواکات بۆ پێشکەشکردنى (c.v) و پوختەى ڕاژە کۆتایی دەوامى ڕۆژى رۆژى دووشەممە ڕێکەوتى( 6/11/2017) دەبێت.

 

Vacant post
Ministry of Higher Education and Scientific Research
Application deadline
2017-11-06
Email address
per.directorate@soran.edu.iq
City
Erbil
State/Province
سەرۆکایەتى زانکۆى سۆران
Country
Iraq
Image Vacancy